کانجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وشەی کانجی نووسراوە بە ھیراگانا (ڕاست) و بە کانجی (چەپ)

کانجی (بە ژاپۆنی: 漢字) قورسترین بەشی زمانی ژاپۆنییە بەتایبەتی بۆ بیانییەکان. کانجی بەکاردێت لەگەڵ ھیراگانا و کاتاکانا بۆ نووسینی زمانی ژاپۆنی. زمانەکە بریتییە لە ڕەچەڵەکی چینی و لە سەدەی پێنجی زایینی لە کاتی گواستنەوەی دینی بووزی بۆ ژاپۆن جێگیر بووە و ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە زمانی ژاپۆنی تەنھا زمانی زارەکی بوو بەڵام ئەوان کانجیان برد و دەستیان کرد بەبەکار ھێنان و نووسین پێی.

خوێندنەوە[دەستکاری]

دابەش دەبێت بۆ:

  • خوێندنەوەی چینی (音読み) دەخوێنرێتەوە (On'yomi): زۆربەی کانجی ھاتووە لە چینەوە لە سەدە جیاوەزەکانەوە و لە شوێنە جیاوازەکان، بۆیە دەبینین زۆرێک لە خوێندنەوە چینییەکان مانای جیاوازیان ھەیە.
  • خوێندنەوەی ژاپۆنی (訓読み) دەخوێنرێتەوە (Kun'yomi): بریتییە لەو خوێندنەوەی کە لەسەر پێکھاتەیەکی وتنی تایبەت دروست بووە پێش ھاتنی لە چینەوە. واتە بریتییە لە خوێندنەوەی ژاپۆنی بە مانایەک کە ھەمان مانای کانجی ھەیە؛ و وەک چینی ئەمیش چەند خویندنەوەیەکی جیاواز ھەیە.

ژمارەی کانجی[دەستکاری]

ژمارەی بڕگەکانی کانجی ٥٠٬٠٠٠ پیتە بەڵام دوای جەنگی جیھانی دووەم کەم بووەوە بۆ ١٩٤٥ پیت.

ھەروەھا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]