بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێلیکس مێندلسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

فیلکس مندلۆسین بارتولدی ناسراو بە فیلکس مندلسۆن (ماوەی ژیان: ٣ی شووباتی ١٨٠٩ - ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧) کەسایەتی مۆسیقاژەنێکی ئاڵمانی بووە و سەرکردەی ئۆرکسراتبووە، لە ھامبۆرگ لەخێزانێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لەدایکبووە.

لەتەمەنی ٦ ساڵیدا وانەی ئامێری پیانۆی لەسەر دەستی دایکی خوێندووە و لەساڵی ١٨١٧ لەسەر دەستی مۆسیقاری ئەڵمانی کاڕڵ فریدرتش زیلتەر وانەی دانانی مۆسیقای خوێندووە و لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا چەند پارچە مۆسیقایەکی داھێناوە.

مندلسۆن سەرەڕای مۆسیقاش لەزانکۆی برلین فەلسەفە و ھونەری خوێندووە و خولیای وێنەکێشان ھەبووە و زمانەکانی ئینگلیزی و ئیتاڵی و لاتینی زانیوە و لەنێوان ساڵی ١٨٢١ بۆ ساڵی ١٨٢٣، ١٢ سیمفۆنیای داھێناوە، لەساڵی ١٨٢٤ کە تەمەنی گەیشتۆتە ١٥ ساڵان یەکەم سەمفۆنیای بۆ ئۆرکسترا داھێناوە و لەساڵی ١٨٢٥ پێنچ سەمفۆنیای دیکەی داھێناوە و ئیتر ناوبانگی دەرکردووە، لەساڵی ١٨٢٦ بۆ ساڵی ١٨٢٩ پەیوەندی بە زانکۆی برلینەوە کردووە و لەسەر دەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی بەناوبانگ ھیگل عیلمی جوانی خوێندووە و ھەروەھا وانەی مێژوو و جوگرافیاشی خوێندووە.

مندلسۆن لەساڵی ١٨٢٩ ڕۆشتووە بۆ لەندەن و ناوبانگێکی زۆر گەورەی دەرکردووە لەمۆسیقادا و وەکو سەرکردەی ئۆرکسترا لەسەرۆکایەتی ئەکادیمیای برلین بۆ مۆسیقا دامەزراوە و دەستو باڵایەکی بەرچاوی ھەبووە لەپێشخستنی ھونەری مۆسیقا و خاوەنی ڕێچکەیەکی تایبەت بووە لە مۆسیقادا و بەدەیان پارچە مۆسیقا و سەمفۆنیا و ئۆکسترا و ئۆپرای داناوە، لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧ کۆچی دوایی کردووە.

پەیکەری میندلسۆن

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١ لەسەر داواکاری دەزگای ڕۆشنبیری گۆتە لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆلف کایزەر بۆ دروستکردنی پەیکەر بە کانزاکان لە شاری دۆسلدۆرف لە هەرێمی نۆرد ڕاین ڤیستڤاڵن پەیکەرێک لە کەرەسەی بڕۆنز دروستکرا لەبەردەم ئۆپێرای شاری دۆسلدۆرف دانراوە. دروستکردنی پەیکەرەکە لە لایەن پەیکەرسازی کورد شوان کەمال ئەنجامدراوە.[١][٢].[٣]

سەرچاوە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Link text, additional text.
  2. ^ Link / ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., additional text.
  3. ^ Link text, additional text.