فێدێریکا مۆگێرینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فێدریکا مۆگرینیەوە ڕەوانە کراوە)
فێدێریکا مۆگێرینی

لەدایکبوون١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣
نەتەوەئیتالی
خاوەنکارنوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش
ڕێکخراویەکێتیی ئەورووپا
ناسراوە بەوەزیری پێشووی دەرەوەی ئیتالیا
ھاوسەرماتیۆ ڕێبێسانی
مناڵ(ەکان)دوو کچ، کاترینا و مارتا

فێدێریکا مۆگێرینی (بە ئیتالی: Federica Mogherini، لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی سیاسیی ئیتالییە. لە ٢١ی شووباتی ٢٠١٤ ھەتا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بوو و پاشان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بوو بە جێگرەوەی کاترین ئەشتۆن لە پۆستی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش.

فێدێریکا دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی ساپیێنزای ڕۆما و ھەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە فەلسەفەی سیاسیی کە دوکتۆرانامەکەی لەسەر پەیوەندیی نێوان ئایین و سیاسەتە لە ئایینی ئیسلام. باوکی فێدێریکا فلاڤیۆ مۆگێرینی (١٩٢٢-١٩٩٤) دەرھێنەر و دیزاینەر بووە. فێدێریکا شووی کردووە بە ماتیۆ ڕێبێسانی کە دوو کچیان ھەیە بەناوەکانی کاترینا (٢٠٠٥) و مارتا (٢٠١٠).