کاترین ئەشتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاترین مارگرێت ئاشتۆن
Catherine Margaret Ashton
بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کارووباری دەرەوە
لە پۆستدا بووە
١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ – ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
پاشینە فێدریکا مۆگرینی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٢٠ ئاداری ١٩٥٦
بریتانیا
نەتەوە بریتانیایی
پارتی سیاسی پارتی کرێکارانی بریتانیا
ھاوسەر(ەکان) پیتێر کێڵنر (١٩٨٨ تا ئێستا)
کاترین ئاشتۆن

کاترین مارگرێت ئاشتۆن، بەرونێس ئاشتۆن ئاڤ ئاپڵەند (به ئینگلیسی: Catherine Margaret Ashton, Baroness Ashton of Upholland) (لەدایکبووی ٢٠ی ئاداری ١٩٥٦) کەسایەتی سیاسیی دیاری ئەورووپایە ، جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بوو لەماوەی ٩ی شووباتی ٢٠١٠ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ . وە هەروەها نوێنەری پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایشبووە ماوەی کارکردنی لەم پۆستە (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) کەتیایدا فێدریکا مۆگرینی جێگای گرتەوە. کاترین ئاشتۆن ئەندامی پارتی کرێکارانی بریتانیایە و لە ساڵی ١٩٩٩ نازناوی «بەرونێس»ی وەرگرت. کاترین لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە لەنکەشایری بریتانیا لەدایک بووە، ئەو یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو کە توانی بڕوا بۆ زانستگا. پێش لە چالاکی سیاسی، لە کەمپەینی نەهێشتنی چەکی ناوکی (ناوکەیی) کاری دەکرد و تا پلەی جێگری یەکەمی ئەم ڕێکخراوەیە سەردەکەوێت. لە سەردەمی سەرۆکوەزیری تۆنی بلێردا ، جێگری وەزیر بووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەڵدبژیردرێت و پێش لەوەش کۆمیسێری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری بازرگانی بووە.[١]

کاترین ئاشتۆن، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسییدا هەیە.

پەراوێز[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

کاترین اشتون، وزیر خارجه اتحادیه اروپا: صدای رسا با دیپلماسی آرام