فێدێریکا مۆگێرینی
ڕواڵەت
فێدێریکا مۆگێرینی | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣ |
| نەتەوە | ئیتالی |
| خاوەنکار | نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش |
| ڕێکخراو | یەکێتیی ئەورووپا |
| ناسراوە بە | وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیتالیا |
| ھاوسەر | ماتیۆ ڕێبێسانی |
| مناڵ(ەکان) | دوو کچ، کاترینا و مارتا |
فێدێریکا مۆگێرینی (بە ئیتالی: Federica Mogherini، لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی سیاسیی ئیتالییە. لە ٢١ی شووباتی ٢٠١٤ ھەتا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بوو و پاشان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بوو بە جێگرەوەی کاترین ئەشتۆن لە پۆستی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش.
فێدێریکا دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی ساپیێنزای ڕۆما و ھەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە فەلسەفەی سیاسیی کە دوکتۆرانامەکەی لەسەر پەیوەندیی نێوان ئایین و سیاسەتە لە ئایینی ئیسلام. باوکی فێدێریکا فلاڤیۆ مۆگێرینی (١٩٢٢-١٩٩٤) دەرھێنەر و دیزاینەر بووە. فێدێریکا شووی کردووە بە ماتیۆ ڕێبێسانی کە دوو کچیان ھەیە بەناوەکانی کاترینا (٢٠٠٥) و مارتا (٢٠١٠).
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ژن
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فێدێریکا مۆگێرینی تێدایە.
