سیمۆنی ئینزاگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیمۆنی ئینزاگی
بە ئیتالی: Simone Inzaghi
لەدایکبوون (١٩٧٦-٠٤-٠٥) ٥ی نیسانی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
Piacenza، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
خوشک و برافیلیپۆ ئینزاگی
ھاوسەرAlessia Marcuzzi
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەassociation football coach، یاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
Coach of sports teamئینتەرناسیۆنالێ
وەرزشتۆپی پێ

سیمۆنی ئینزاگی (گۆکردنی ئیتاڵی: [siˈmo:ne inˈtsa:ɡi] ; لەدایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٦) ڕاھێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و یاریزانی پێشووە. ڕاھێنەری یانەی ئینتەرمیلانی خولی ئیتاڵیایە. سیمۆن برا گەورەی فیلیپۆ ئینزاگییە و لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا وەک ھێرشبەر بۆ کۆمەڵێک یانە یاری کردووە، لەنێویاندا پیاچێنزا و لاتسیۆ. زیاتر لە دە ساڵ لە لاتسیۆ مایەوە، خەڵاتی گەورەی بەدەستھێنا لەوانە نازناوی سکودێتۆ لە وەرزی ١٩٩٩–٢٠٠٠، جامی سوپەری ئەورووپا، چوار نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سووپەری ئیتاڵیا. تەنھا سێ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا کردووە.[١]دوای وازھێنانی لە یاریکردن، ئینزاگی دەستی بە کاری ڕاھێنەرایەتی کرد، سەرەتا لە تیپە لاوانی لاتسیۆدا بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاھێنەرایەتی یانە پلە باڵاکان بکات و ڕێنمایییان بکات بۆ جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا. لە ساڵی ٢٠٢١ وەک ڕاھێنەری ئینتەرمیلان دەستنیشانکرا و دوو جامی ئیتاڵیا و دوو جامی سوپەری ئیتاڵیا و لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. وەک ڕاھێنەر، ئینزاگی بە بەکارھێنانی پێکھاتەی ٣-٥-٢ ناسراوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Simone Inzaghi named new Inter Milan coach to replace Antonio Corte". The Times of India. 3 June 2021. Archived from the original on 3 June 2021. Retrieved 3 June 2021.
  2. ^ Basile, Matteo (15 September 2020). "Tre è il numero perfetto. La difesa che attacca dal campionato all'Europa". ilGiornale.it (بە ئیتاڵیایی). Archived from the original on 17 August 2021. Retrieved 17 August 2021.
  3. ^ Cardone, Giulio (6 May 2021). "Da Gasp ad Inzaghi: tutto parte dai 3 difensori centrali!". 888sport. Archived from the original on 21 January 2022. Retrieved 17 August 2021.