فارووق جەبار
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
فارووق جەبار (١٩٦٥ لە ھەولێر ٥ی ئەیلوولی ١٩٩٦ لە ھەولێر) پێشمەرگەیەکی کورد بوو. لە سەرەتای دەیەی ١٩٨٠ەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنە نھێنیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کرد.
ژیاننامە
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٤دا چەکی ھەڵگرت و بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دەستە و یەخە دەگوازێتەوە. ئەو یەکێک بووە لە پێشمەرگە چالاک و ئازاکانی تیپی ٩١ی سەفین و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداری دەیان شەڕ و پێکدادانی لە دژی ڕژێمی بەعس کردووە. فارووق جەبار ڕوڵێکی کاریگەری ھەبووە لە ڕاماڵینی مۆڵگە و دامودەزگاکانی بەعس لە کاتی ڕاپەڕیندا، ھەر لە سنووری ئێرانەوە ھەتا ڕزگارکردنی شاری ھەولێر و کەرکوک. ئەو ماوەیەکی زۆر ھاوڕی و لێپرسراوی دەستەی پارێزگاری کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بووە و ماوەیەکیش سەرۆکی یانەی تۆپی پێی برایەتی لە شاری ھەولێر بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |