بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەعەرەبکردنی کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەعەرەبکردنی کەرکووک سیاسەتێکی حکوومەتی عێراقە بۆ عەرەباندنی کەرکووک و دەوروبەری، کە لە سەرەتای دروستبوونی شانشینی عێراقەوە تا ئێستا درێژەی ھەیە، بەرامبەر بە نەتەوە ڕەسەنەکانی شارەکە بەتایبەت کورد.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

پاش واژووکردنی ڕێککەوتنی وەستاندنی جەنگ کە بە مۆدروس ناوبانگی دەرکرد، ھێزەکانی بەریتانیا لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨دا ھاتنە ناو شاری کەرکووک، سوپای بەریتانیا، کاتی خۆی لە ١٧ی ئایاری ١٩١٨دا، بەسەرکردایەتی ژەنەڕاڵ مارشاڵ ئەم شارەی داگیرکردبوو، بەڵام لە ٢٧ی ھەمان مانگدا چۆڵی کردو پاشان لە دوادوایی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا، ھەر کە پەیمانی جەنگ وەستاندنە ناوبراوەکەی مودرۆس مۆرکرا، گەڕایەوە بۆی و داگیری کردەوە.[٢] دوای ئەمە ھێزەکانی ھەر لە کەرکووک ماونەتەوە و شارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرە سیاسییەکانییەوە بەڕێوە دەبرا.

دۆزینەوەی نەوت

[دەستکاری]

دۆزینەوەی نەوتێکی زۆر لەم ناوچەیەدا بوو بەھۆی ئەوەی گۆڕانێک لەڕەگ و ڕیشەوە لەبارەی مەسەلەی کورد بە گشتی و ناوچەی کەرکووکەوە بە شێوەیەکی تایبەتی بەسەر سیاسەتی بەریتانیا بێت. سیاسەتی بەریتانیا لەبارەی مەسەلەی کوردەوە لەسەرەتادا بەپێی پێشنیاری.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Kirkuk and Its Arabization (PDF). واشینگتن دی سی: ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن.
  2. ^ ناوچەی کەرکووک و هەوڵی گۆڕینی باری نەتەوەییی ئەم ناوچەیە، دوکتۆر نووری تاڵەبانی

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]