عەبدوڵڵا قوسەیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوڵا کوڕی عەلی ئەلقوسەیمی
زانیاری کەسی
ناوی تەواو عەبدوڵا کوڕی عەلی ئەلسەعیدی ئەلقوسەیمی
لەدایکبوون ١٩٠٧

خب ئەلحیلوە، بەریدەم ئەلقسەیم

مردن ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (٨٩ساڵ)

نەخۆشخانەی فەڵەستین، میسڕی نوێ، قاھیرە، میسڕ

ھۆکاری مردن شێرپەنجە
شوێنی ناشتن میسڕ
ڕەگەزنامە سعودیە
ئایین بێخوایی
منداڵ محەممەد ئەلقوسەیمی
خێزان عەلی ئەلنەجدی (باوک)

موزی ئەلڕومەیەح (دایک)
ژیانی ئەکادیمی
خوێندن ئەزھەری
پیشە نووسەر، فەیلەسوف
زمان عەرەبی
ڕەوت عیلمانی

عەبدوڵا کوڕی عەلی نەجدی قوسەیمی (١٩٠٧- ٩ی کانوونی دووەم ١٩٩٦/ ١٤١٦ کۆچی)، بیرمەندێکی سعودیە و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرە عەرەبەکان کە جێی سەرنج و مشتومڕە بەھۆی ھەڵگەڕانەوەی لە بەرگریکردن لە سەلەفییەتەوە بۆ بێخوایی، ھەروەھا بەھۆی بەرھەمە پڕ مشتومڕەکانییەوە لە بەناوبانگترینیان عەرەب دیاردەیەکی دەنگییە.[١]

ژیان[دەستکاری]

عەبدوڵڵا قوسەیمی لە ساڵی ١٩٠٧ لە خوب الحیلوە لەدایکبووە، کە دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری بورەیدە ئەلنەجدییە لە شانشینی سعودیە، باوکی عەبدوڵڵا قوسەیمی ناوی شێخ عەلی سەعیدییە، لە (حائیل)ەوە ھاتووە و لە خەب الحیلوە نیشتەجێ بووە کە بە توندڕەوی ئایینی ناسرابوو، وەک ئەوەی ئەو خوێندنە ئایینییەی شاری بەریدە کەم بێت بۆیە ڕووی لە ئەرشاریقە کرد بۆ زیادکردنی زانستی ئیسلامی و بازرگانی، بەڵام سەبارەت بە دایکی عەبدوڵڵا ئەلقوسەیمی، ئەو (بەپێی گێرانەوەی دکتۆر فەیسەڵ بن عەبدوڵڵا ئەلقوسەیمی) خاتوو موزی الڕومەیەح کە دوای چوار ساڵ لە لەدایکبوونی عەبدوڵڵای کوڕی مێردەکەی لێی جێادەبێتەوە، ئەمە وای کرد خۆی و منداڵەکەی کۆچ بکەن بۆ شاریقە، بەڵام زۆری نەخایاند پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە بەست لە بنەماڵەی حوسەینی کە دانیشتووی گوندی شەقتەن نزیک لە خوب ئەلحیلوە، دکتۆر فەیسەڵ قاسمی باس لەوەش دەکات کە لە بنەماڵەی ئەلحوسێنی سێ مامی ھەیە، کە ھاتنە شاری ڕیاز و لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەمڕۆش کەسیان بوونیان نییە، بەڵام منداڵ و نەوەیان ھەیە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Meet the accused Arab agnostic who went his own way in the 1940s". english.alarabiya.net (بە ئینگلیزی).
  2. ^ الدكتور صالح بن مقبل العصيمي التميمي. "ملخص حياة عبدالله القصيمي".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)