بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەرەب دیاردەیەکی دەنگییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەرەب دیاردەیەکی دەنگییە
نووسەرعەبدوڵڵا قوسەیمی
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
زمانعەرەبی
بڵاوبوونەوە١٩٩٧، ٢٠٠٦

عەرەب دیاردەیەکی دەنگییە (بە عەرەبی: العرب ظاهرة الصوتية) کتێبێکە لە نووسینی عەبدوڵڵا قوسەیمی، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٧ لە پاریس لەلایەن چاپخانەی مونتماریر چاپ کراوە، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٦ دووبارە لەلایەن بڵاوکراوەی جەمەل چاپ کراوەتەوە.[١] ئەم کتێبە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا زۆرێک بە کاردانەوەی عەبدوڵڵا قوسەیمی بەرامبەر بە مامەڵەی خراپی نەیارەکانی دایان دەنا.[٢]

وەسفی کتێب

[دەستکاری]

بە زاراوەیەکی ئاگادارکەرەوە و لە ڕێگەی شێوازێکی ڕەخنەیی تیژەوە، عەبدوڵڵا قەسیمی وتارێک ئاراستەی نەتەوەی عەرەب دەکات و تیایدا ئاگاداریان دەکاتەوە لە پەیڕەوی فیکری و ڕەفتاری ژیانیان، کە وا دەکات ھەمیشە شوێنکەوتە بن نەک پێشەنگ. ئەم نەتەوەیە لەسەر شانازییەکان و کەلەپووری خۆی نوستووە، و لەبیری کردووە کە پێویستی بە ڕابوونێکی فیکری ھەیە کە بگاتە عەقڵی تاکەکانی و ھیممەتیان بەرز بکاتەوە و بیانخاتە ڕیزی نەتەوە پێشکەوتووەکانەوە کە لە ئاییندە دەکۆڵنەوە، ئەمەش پەیوەندی بە مرۆڤایەتییەوە ھەیە بە گشتی و بە خودی خۆیانەوە بە تایبەتی، لە ڕێگەی ڕێنسانسێکی زانستی و ڕۆشنبیرییەوە کە ھەموو لایەنەکانی ژیان بگرێتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «موسوعة المعرفة».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. «ماڵپەڕی گودڕیدز».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)