عەبدوڵڵا بەرغوسی
| عەبدوڵڵا بەرغوسی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: عبد الله غالب عبد الله البرغوثي | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ کووەیت، کووەیت |
| ناسناو | أمير الظل |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عیبری، زمانی کۆری |
| پیشە | نووسەر، کارمەندانی سەربازی، ئەندازیار |
| ئەندامی حیزبی | حەماس |
| پلەی سەربازی | captain general |
| شاکارەکان | ئەمیری سێبەر ئەندازیارێک بەدەم ڕێگاوە، Muhandis ʻalá al-ṭarīq 2: al-Shahīd al-Ḥayy |
| ئەندامی | کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام |
| کینیە | Abu Osama |

عەبدوڵڵا غالب بەرغوسی[١] (بە عەرەبی: عبد اللە البرغوثی) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ فەرماندەیەکی پێشەنگی فەلەستینە لە باڵی چەکداری حەماس کەتیبەکانی قەسام لە کەناری ڕۆژاوا. ھەروەھا یەکێک بوو لە سەرەکیترین دروستکەرانی بۆمبی ڕێکخراوەکە. بەرغوسی ئێستا ٦٧ سزای ھەتاھەتایی لە زیندانی ئیسرائیل بەسەر دەبات.[٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]بەرغوتی لە خێڵی بەرغوسییەوە سەرچاوە دەگرێت کە بنکەکەیان لە ناوچەی ڕامەڵا لە کەناری ڕۆژاوایە. خێزانەکەی خەڵکی شارۆچکەی بەیت ڕیمانە. بەرغوتی لە ساڵی ١٩٧٩ لە کوێت لە دایکبووە.[٣]
حەماس
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٩ بەرغوتی گەشتێکی کرد بۆ کەناری ڕۆژاوا و لەوێ پەیوەندی بە گرووپی نیمچە سەربازیی حەماسەوە کرد.[٢] لەلایەن ینێتەوە بە «ئەندازیار»ی حەماس دادەنرێت،[٣] و چەکی بۆ چەندین ھێرشی دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل دروست کردووە. لەنێو ئەو ھێرشانەی کە بەشداری تێدا کردووە بریتی بوون لە تەقینەوەی خۆکوژی چێشتخانەی سبارۆ, دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە مۆڵی پیادە بن یەھودا، تەقینەوەی کافێ مۆمێنت، بۆردومانی ساڵی ٢٠٠٢ی ڕیشۆن لێزیۆن، بۆردومانی زانکۆی عیبری، تەقینەوەی پاسەکانی شەقامی ئەلینبی، پی گلیلۆت ھەوڵی بۆردومانکردن، و ھێرشکردنە سەر ھێڵی شەمەندەفەر لە لۆد کە تێیدا بە شێوەیەکی شەخسی تۆمەتی تەقینەوەکەی دانا. لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەی کە بەرغوسی تێوەگلاوە، بە گشتی ٦٦ ئیسرائیلی کوژران و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠١، بەرغوسی لەسەر فەرمانی یاسر عەرەفات سەرۆکی کۆچکردووی فەلەستین بەھۆی تێوەگلانی لە بۆردومانی چێشتخانەکانی سبارۆ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی دەسەڵاتی فەلەستینەوە دەستگیرکرا.[٤]
زیندانیکردن
[دەستکاری]بەرغوسی لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن دەزگای ئاسایشی شاباک ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا. دادگای سەربازی ئیسرائیل سزای ٦٧ سزای ھەتاھەتایی[٥] و ٥٢٠٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. ئەو سزایە درێژترین سزایە کە لە مێژووی ئیسرائیلدا دەرچووە. بەرغوتی لە زیندانی گیلبۆ لە نزیک بەیت شێعان زیندانی کراوە. لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و ڕێگەی پێنادرێت سەردانی خێزانەکەی بکات.[٦][٧] حکوومەتی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی گیلعاد شالیت لە ساڵی ٢٠١١دا ڕەتیکردەوە بەرغوسی ئازاد بکات.
کتێبەکان
[دەستکاری]خاوەنی چەندین کتێبەک کەلەزیندان نوسیوویەتی لەوانە:
- «الماجدة ذکریات بلا حبر ورق»، ٢٠١٢
- ئەمیری سێبەر ئەندازیارێک بەدەم ڕێگاوە، وەرگێڕان؛ جوانە باوە عەبدوڵڵا، نوسینگەی تەفسیر ٢٠٢٥
- «المقصلة وجواسیس الشاباک الصھیونی»،
- «المیزان جھاد الدعوة ودعوة المجاھدین»، ٢٠١٣
- «فلسطین العاشقة والمعشوق»، ٢٠١٥
- «المقدسی وشیاطین الھیکل المزعوم»،
- «بووصلة المقاومة»، ٢٠١٥
- «معتوە فی دائرة العقلاء»، ٢٠١٦
- شەھیدی زیندوو ئەندازیارێک بە دەم ڕێگاوە، وەرگێڕان: کاوان کامەران، نوسینگەی تەفسیر ٢٠٢٥
- «المھندس: ملاک الرحمة»، ٢٠١٧
- «ورود برائحة الدم»، ٢٠٢٠
- «شریعة الغاب والخرافة»، ٢٠٢٢
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «عبداللە البرغوثی… الإبعاد أو السجن». aljazeera.net.
- 1 2 McElroy, Damien. Gilad Shalit release: 5 most prominent Palestinian prisoners to be freed. The Daily Telegraph. 18 October 2011.
- 1 2 Roffe -Ofir، Sharon (٣ی تەممووزی ٢٠١٠). «Abdullah Barghouti: I will keep fighting occupation». Ynet News. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Philps, Alan. Suicide bomber blows up cafe. The Daily Telegraph. 13 August 2001.
- ↑ «Abdallah Barghouti sentenced to 67 life sentences». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Levinson, Chaim. Gilad Shalit swap deal / The Hamas wish list of prisoners. Haaretz. 11 October 2011.
- ↑ Hamas founder's son helped Shin Bet foil attack on Peres. Haaretz. 25 October 2010.