عومەر سولەیمان
عومەر سولەیمان | |
|---|---|
Omar Souleyman performing at Perth International Arts Festival in 2011 | |
| زانیارییەکان | |
| ناوی لەدایکبوون | Omar Almasikh |
| ھەروەھا ناسراوە بە | Omar Souleyman |
| لەدایکبووی | 1966 Ras al-Ayn, al-Hasakah, Syria |
| بنەچە | Tell Tamer, al-Hasakah, Syria |
| چەشنەکان | |
| پیشە(کان) | |
| ئامێرەکان | Vocals |
| ساڵانی چالاکبوون | 1994–present |
| کۆمپانیاکان | |
| وێبگە | omarsouleyman |
عومەر ئەلمەسیخ [١] (بە عەرەبی: عمر المسيخ ; لەدایکبووی ١٩٦٦ [٢] )، زیاتر ناسراوە بە عومەر سولەیمان (عمر سليمان)، گۆرانیبێژێکی سورییە . لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، سەرەتای کاری گۆرانیبێژی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریی بووە، دواتر بە بڵاوبوونەوەی چەند گۆرانی و تۆمارێکی ئەوا ناوبانگی بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]عومەر سولەیمان لە گوندی سەری کانی[٣] لە نزیک سنووری سوریا و تورکیا لەدایکبووە بەڵام لە شاری تەل تامر گەورە بووە. [٤] ئەو وەک گۆرانیبێژی ئاهەنگی هاوسەرگیری نیوەکاتی لە پارێزگای حەسەکە کە زێدی خۆیەتی دەستی بە کارەکانی کردووە، و لەکاتێکدا عەرەبێکی سوننەیە ، جەخت لەسەر ئەو کاریگەرییە دەکاتەوە کە ژینگە کولتوورییە هەمەچەشنەکەی لەسەر شێوازەکەی هەیبووە:
"مۆسیقای من لەو کۆمەڵگایەوە هاتووە کە - عەرەب، کورد و ئاشووری لە خۆدەگرێت، هەموویان بەشێکن لەو کۆمەڵگایە. تەنانەت تورکیش لێیەوە نزیکە، زۆر لە سنوور لێمانەوە نزیکە، وە تەنانەت عێراقیش."[٥]
پیشە
[دەستکاری]عومەر سولەیمان لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە کاری هونەری کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک مۆسیقاژەن کارەکانی دەستپێکرد کە تا ئێستاش لەگەڵ بەشێکیان بەردەوامە. هەرچەندە زیاتر لە ٥٠٠ ئەلبووم لە ژێر ناوی ئەودا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام زۆربەی زۆری ئەم ئەلبوومانە تۆمارکردنن کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دروستکراون و وەک دیاری دەدرێن بە ژن و مێردەکە، کە دواتر کۆپی دەکرێن و لە تۆمارگاکان ناوچەکەدا دەفرۆشرێن. [٦]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەلبوومێکی تازە تۆمارکراوی وێنو وێنو لەلایەن کۆمپانیای ڕیبۆن میوزیک لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە. [٧]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]سولەیمان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە تورکیا نیشتەجێیە، کە کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکەی زێدی خۆی هەبووە.[٨] لەکاتێکدا لە تورکیا بوو، سولەیمان نانەواخانەیەکی بێبەرامبەری لە شارۆچکەی سنووری ئاکچاکالێ دامەزراند، بە مەبەستی خزمەتکردنی خێزانە هەژارەکانی تورکیا و پەنابەرانی سوریا . لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا، بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن کە بەم دواییە گەشتێکی کردووەتەوە بۆ ناوچەیەکی سوریا کە لەلایەن یەپەگە سەر بە دەسەڵاتی پەکەکەیە. [٩] سولەیمان دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا. [١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Omar Souleyman, star de l'électro-folk syrienne, arrêté en Turquie pour " terrorisme "». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Souleyman le magnifique». Libération (بە فەرەنسی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ سبب شهرته العالمية وماذا كان يعمل قبل الفن ولماذا سمية بالكيصر مع الأعلامية أحلام بناوي. (بە ئینگلیزی)، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە (Timestamp-Minute 1:00)
- ↑ Krukowski، Damon (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «Souleyman: Dabke 2.0». boston.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Beaumont-Thomas، Ben (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Omar Souleyman: from wedding singer to the world». لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «OMAR SOULEYMAN – Love him or hate him - Andy Morgan Writes». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Omar Souleyman Announces Four Tet-Produced LP Wenu Wenu». ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Beaumont-Thomas، Ben (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Omar Souleyman: from wedding singer to the world». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ McKernan، Bethan (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Syrian musician Omar Souleyman held on terrorism charges in Turkey». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Monroe، Jazz (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Omar Souleyman Released After Questioning in Turkey». Pitchfork (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.