شەیتانی گەورە
| شەیتانی گەورە | |
|---|---|
| دامەزران | ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ |
| بەکارھێنان | demonizing the enemy |
| ناونراوە لەدوای | شەیتان |
| ئایدۆلۆژیای سیاسی | دژە ئەمریکیزم |
| زانا | ڕووحوڵڵا خومەینی |
| نوێنەرایەتی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
شەیتانی گەورە (بە فارسی: شيطان بزرگ، بە ئینگلیزی: Great Satan) نازناوێک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە. ھەندێک جار ئەو وشانە بۆ شانشینی یەکگرتووش بەکاربردراوە.
ڕووحوڵڵا خومەینی ئەو دەستەواژەیەی لە ئاخاوتنەکەی لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بۆ وەسفکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاربرد کە ئەو وڵاتەی بە ئیمپریالیزم و پشتگیریکردنی گەندەڵی لە تەواوی جیھان تۆمەتبار کرد.[١] ئەو ئاخاوتنە یەک ڕۆژ لەدوای قەیرانی بارمتەگرتنی ئێران ئەنجامدرا.
ڕووحوڵڵا خومەینی ھەندێک جاریش دەستەواژەی ئیبلیسی بۆ ئاماژەکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تری ڕۆژاوا بەکاردەبرد.
پێشینە
[دەستکاری]حکوومەتی دوای شۆڕش لە ئێران ھەردوو وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتووی بە دوو دەوڵەتی ئیمپریالیست دادەنا کە مێژوویەکی درێژیان لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراندا ھەبوو. لە ساڵی ١٩٠٧دا، ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی بڕیاری دابەشکردنی ئێرانی دا بۆ دوو ناوچەی دەسەڵات لە نێوان ڕووسیا و بەریتانیا، بەبێ ڕەچاوکردنی سەروەری ئێران ھەرچەندە کۆتاییشی پێ نەھێنا. لە ساڵی ١٩٥٣دا، لەکاتی جەنگی سارددا، بەرپرسانی ھەواڵگری بەریتانیا و ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دوایت ئایزنھاوەر پلانیاندا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ئەنگلۆ-ئەمریکی بۆ لادانی سەرۆک وەزیرانی ھەڵبژێردراو محەممەد موسەدیق. ئیدارەی ئایزنھاور نیگەران بوو لەوەی خواستە نەتەوەییەکانی موسەدیق لە کۆتاییدا ببێتە ھۆی کۆنتڕۆڵکردنی ئێران لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ناوی «ئۆپەراسیۆنی ئاجاکس» ناونرا. لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە کودەتا سەربازییەکە شکستی ھێناوە، و شا محەممەد ڕەزا پەھلەوی لە وڵات ڕایکرد. دوای ئاژاوەیەکی بەرفراوان و بە یارمەتی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی و دەزگا ھەواڵگرییەکانی بەریتانیا، موسەدیق شکستی ھێنا و شا گەڕایەوە سەر دەسەڵات، ئەمەش دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەوتییەکانی ڕۆژاوای (بە پلەی یەکەم بەریتانیا) و کۆتاییھێنان بەو ھەڕەشەیەی کە بۆ فراوانبوونی کۆمۆنیستەکان دەبینرا مسۆگەر کرد. ژەنەڕاڵ فەزلوڵڵا زاھیدی، کە سەرکردایەتی کودەتا سەربازییەکەی دەکرد، بوو بە سەرۆک وەزیران.
لە ساڵی ١٩٦٥دا خومەینی بەھۆی ڕەخنەگرتن لە دەنگدانی شۆڕشی سپی بۆ ژنان و چاکسازیی زەویوزار و پڕۆژەیاسای پێگەی ھێزەکان کە پارێزبەندی دیپلۆماسی بە سەربازانی ئەمریکی دەدا بۆ ئەو تاوانانەی لە ئێراندا دەیکەن، دوورخرایەوە. تا سەرەتای حەفتاکان، زۆرێک لە ئێرانییەکان دژایەتی حکوومەتی شایان دەکرد. خومەینی لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ ئێران و سەرکردایەتی شۆڕشی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩ی کرد. لە کاتی شۆڕشی ئێراندا، خۆپیشاندەران دروشمی وەک «مەرگ بۆ شا» و «سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی» و «مەرگ بۆ ئەمریکا»یان دەوتەوە.[٢][٣][٤][٥][٦][٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Khomeini، Ruhollah (5 November 1979). American plots against Iran (وتار). Iranian Central Insurance Office Staff. Imam's Sahifeh. Qum. لە ڕەسەنەکە لە 22 May 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 May 2016 ھێنراوە.
In this revolution, the Great Satan is America that gathers around other devils blatantly...If we see the US, this great Satan, raising chain and bringing the devils together around him, it is because the US grip over our country and our resources curtailed.
{{cite speech}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=،|date=، و|archive-date=(یارمەتی) - ↑ https://web.archive.org/web/20210902103627/https://www.nytimes.com/2000/04/16/world/secrets-history-cia-iran-special-report-plot-convulsed-iran-53-79.html?pagewanted=all
- ↑ https://web.archive.org/web/20201217150740/https://foreignpolicy.com/2013/08/19/cia-admits-it-was-behind-irans-coup/
- ↑ https://web.archive.org/web/20210824162944/https://books.google.com/books?id=OnqOAwAAQBAJ
- ↑ https://web.archive.org/web/20170906200810/http://partners.nytimes.com/library/world/mideast/041600iran-coup-timeline.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20211004141540/https://history.state.gov/historicaldocuments/frus1964-68v22/d67
- ↑ Staff writer(s) (6 نوفمبر 1979). "IRAN LEADERS BACK U.S. EMBASSY SEIZURE; Khomeini's Son Tells Students All American Ties Should Be Cut". The New York Times. Teheran. Reuters. ص. A1, A12. Students Shout "Death to America!"…Tens of thousands of students surrounded the American Embassy compound today shouting anti-American slogans such as "Death to America!"...