شەھید فاروق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەھید فاروق لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی سێتاقانی شاری ھەولێر لە دایک بوە، لە سەرەتای ساڵانی ھەشتاکانی سەده‌ی ڕابردوو پەیوەندی بە ڕێکخستنە نھێنیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە وە کردوە، لە ساڵی ١٩٨٤ چەکی شەرەفی بەشان دادەدا و خەباتەکەی بۆ شاخ و ڕووبەڕووبونەوەی دەستە و یەخە دەگوازێتەوە، یەکێک بوە لە پێشمەرگە چاڵاک و ئازاکانی تیپی ٩١ ی سەفین و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداری دەیان داستان و نەبەردی قارەمانانەی شار و شاخی کردوە.

شەھید فاروق ڕوڵێکی کاریگەری ھەبوە لە ڕاماڵینی مۆڵگە و دامودەزگاکانی بەعس لە کاتی ڕاپەڕینە مەزنەکە ھەر لە سنوری ئێرانەوە تا ڕزگارکردنی شاری ھەولێر و کەرکوکیش، شەھید ماوەیەکی زۆر ھاوڕی و لێپرسراوی دەستەی پارێزگاری کاک کۆسرەت بووە و ماوەیەکیش سەرۆکی یانەی تۆپی پێی برایەتی شاری ھەولێر بووە.

ڕۆژی ٥/٩/١٩٩٦ لە ناوچەی چەمرگه‌ی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر شە ھید کرا.