شەڕی کۆسۆڤۆ
شەڕی کۆسۆڤۆ | |
---|---|
بەشێکە لە | Yugoslav Wars |
جێ | کۆسۆڤۆ |
کاتی ڕوودان | ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی شوباتی ١٩٩٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩ |
شەڕی کۆسۆڤۆ شەڕێکی چەکداریی کە لە ٢٨ی شووباتی ١٩٩٨ تا ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩ لە کۆسۆڤۆدا ڕوویدا، لەم شەڕەدا ھێزەکانی کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤیا (کە پێکھاتووە لە کۆماری مۆنتینیگرۆ و سڕبیا)، کە پێش جەنگ کۆسۆڤۆیان کۆنترۆڵکردبوو، ڕووبەڕووی کۆمەڵەیەکی یاخیبووی ئەلبانی کۆسۆڤۆ بوونەوە کە بە سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ ناسرابوو، بە پشتیووانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩ دەستی پێکردووە، و پشتیووانی زەمینی سوپای ئەلبانیا.[١]
سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩٩١ دامەزرا، و یەکەم ھەڵمەتی لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی پێکرد کاتێک ھێرشەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی دادگاکانی سڕبیا لە کۆسۆڤۆ و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٦دا، کۆمەڵەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەی تێکدەرانە دانا کە بنکەکانی پۆلیسی کۆسۆڤۆیان کردە ئامانج. لە ساڵی ١٩٩٧، ڕێکخراوەکە بڕێکی زۆر چەکی بەدەستھێنا لە ڕێگەی قاچاخچێتی چەک لە ئەلبانیا، دوای شەڕی ناوخۆ کە بووە ھۆی تاڵانکردنی بڕێکی زۆر چەکی لە وڵاتەکەدا لە شوێنەکانی پۆلیس و سوپادا. لە ساڵی ١٩٩٨ ھێرشەکانی سوپای ئازادی کە دەسەڵاتدارانی یوگۆسلاڤیای لە کۆسۆڤۆ کردە ئامانج، بووە ھۆی زیادبوونی بوونی ھێزە نیمچە سەربازی و ڕێکخراوەکانی سڕب کە دواتر ھەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوەیان دەستپێکرد کە ھاوسۆزانی سوپای ئازادی و نەیارانی ڕامیارییان کردە ئامانج [٢] و لە ئەنجامدا لە نێوان ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەس لە ھاووڵاتی شارستانی و شەڕکەرەکانی سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ. [٣] دوای ئەوەی ھەوڵەکانی چارەسەری دیپلۆماسی شکستی ھێنا، ناتۆ دەستوەردانی کرد و ھەڵمەتەکەی لە کۆسۆڤۆ وەک «جەنگێکی مرۆیی» دانا. ئەمەش دەرکردنی ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆی خێراتر کرد لە کاتێکدا ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا بەردەوام بوون لە شەڕکردن لە کاتی بۆردومانی ئاسمانی یوگۆسلاڤیا (ئازار-حوزەیرانی ١٩٩٩). لە ساڵی ٢٠٠٠، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە نزیکەی سێ ھەزار قوربانی لە ھەموو نەتەوەکان لەم ھەڵمەتەدا کوژراون، و لە ساڵی ٢٠٠١، دادگای باڵای کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ بۆی دەرکەوت کە «ھەڵمەتێکی بەرنامەیی تیرۆر ھەیە لەوانەش کوشتن، دەستدرێژی، تێکدان و لەناوبردنی توند». بەڵام ھێزەکانی سڕب ھەوڵیان نەدا دانیشتوانی ئەلبانیا دەربکەن.
شەڕەکە بە پەیمانی کومانۆڤۆ کۆتایی ھات، کە ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا ڕێککەوتن لەسەر کشانەوە لە کۆسۆڤۆ و کردنەوەی ڕێگاکە بۆ ئامادەبوونی نێونەتەوەیی لەوێدا. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی ھاتنی ئەم شەڕە سوپای ئازادی ھەڵوەشایەوە و ھەندێک لە ئەندامەکانی لە دۆڵی پرێسێڤۆ لەگەڵ سوپای ئازادی پرێسێڤۆ و مێدڤێدا و بۆیانۆڤاچ شەڕیان کرد.[٤][٥][٦]
پاشخان
[دەستکاری]ڕەگی ململانێی ھاوچەرخ لە نێوان ئەلبانیا و سڕبیا لە ڕاگواستنی ئەلبانییەکان لە ساڵانی ١٨٧٧ و ١٨٧٨دایە لەو ناوچانەی کە لە میرنشینی سڕبیادا ھەبوون. ئەلبانییە ڕاگواستراوەکان لە کۆسۆڤۆ نیشتەجێ بوون، لە کاتی شەڕی عوسمانی و سڕبیا لە ساڵانی ١٨٧٦ و ١٨٧٨ ھێرش کرایە سەر سڕبەکان و لە ساڵی ١٩٠١ کۆمەڵکوژی سڕبەکانی کۆسۆڤۆ ڕوویدا.[٧][٨]
گرژییەکانی نێوان کۆمەڵە سڕب و ئەلبانییەکان لە کۆسۆڤۆ لە ماوەی سەدەی بیستەمدا پەرەی سەند و ھەندێکجاریش بەرەو توندوتیژی گەورە پەرەی دەسەند، بەتایبەتی لە جەنگی یەکەمی باڵکان (١٩١٢–١٩١٣)، جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨) و جەنگی جیھانیی دووەم (١٩٣٩–١٩٤٥). شۆڕشی ئەلبانی لە کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩١٢ وای لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرد بە دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێکی ئەلبانی ڕازی بێت، بەڵام ھەر زوو ھێزەکانی عوسمانی لەلایەن ھێزە ھەڵپەرستەکانی بولگاری و سڕبیا و مۆنتینیگرۆوە دەرکران. کۆمەڵکوژی ئەلبانییەکان لە کاتی شەڕەکانی باڵکان کە دواتر ڕوویدا.[٩]
دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، کۆسۆڤۆ لکێنرا بە شانشینی یوگۆسلاڤیا کە لە ژێر ڕکێفی سڕبەکاندا بوو، سەرەڕای داواکاری دانیشتووانە ئەلبانییەکان بۆ یەکگرتن لەگەڵ ئەلبانیا. لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٣٩ یوگۆسلاڤیا سەدان ھەزار ئەلبانی ڕاگواست و پاڵپشتی نیشتەجێبوونی یوگۆسلاڤییەکان کرد لە کۆسۆڤۆ، ھاوکات خوێندنگاکان زمانی ئەلبانییان قەدەغە کرد. دوای ئەوەی زلھێزەکانی تەوەر لە ساڵی ١٩٤١دا یوگۆسلاڤیایان داگیرکرد، زۆربەی ناوچەی کۆسۆڤۆ خرایە ناو ئەلبانیای ژێر دەسەڵاتی ئیتاڵیا، و ئەڵمانیا و بولگاریا بەشەکانی دیکەیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. لە کاتی داگیرکاریدا، دانیشتوانی سڕبی و مۆنتینیگرۆ لەلایەن ھاوکارە ئەلبانییەکانەوە چەوسێندرانەوە و ھەزاران کەس کوژران و لە نێوان ٧٠ بۆ ١٠٠ ھەزار کەسیان دەرکران یان گواسترانەوە بۆ ئۆردوگاکانی بەندکردن لە پریستینا و میترۆڤیکا.[١٠]
دەستێوەردانی ناتۆ
[دەستکاری]لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩ ناتۆ دەستی کرد بە بۆردوومانکردنی یوگۆسلاڤیا. ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ ماوەی ٧٨ ڕۆژ بەردەوام بوون. لە ٩ی حوزەیران ڕێککەوتنێک کرا کە ڕێگە بە کشانەوەی ھێزەکانی سڕبیا دەدات و دوا وادەی ١١ ڕۆژە. لەنێو ڕێککەوتنەکەدا مەرجی جێگیرکردنی ھێزی ئاشتیپارێزی نێونەتەوەیی ھەیە.
چەکی بەکارھێنراو
[دەستکاری]چەکی جۆراوجۆر لەلایەن ھێزەکانی ئاساییشی یوگۆسلاڤیا و سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆوە بەکارھێنرا و ناتۆ تەنیا فڕۆکە و کەشتی دەریاییان بەکاردەھێنا.
ھێزەکانی ئاساییشی یوگۆسلاڤیا
[دەستکاری]ئەو چەکانەی کە ئەم ھێزانە بەکاریان دەھێنا زۆربەیان دروستکراوی یوگۆسلاڤیا بوون، لەکاتێکدا ھەموو چەکی دژە فڕۆکەکانیان دروستکراوی سۆڤیەت بوون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Benjamin S. Lambeth. NATOs Air War for Kosovo A Strategic and Operational Assessment, Page 53. "...KLA [Kosovo Liberation Army], estimated to have been equipped with up to 30,000 automatic weapons, including heavy machine guns, sniper rifles, rocket-propelled grenades, and antitank weapons, launched a counter-offensive on May 26 against [Serbian] VI troops in Kosovo. That thrust, called Operation Arrow, involved more than 4,000 guerrillas of the 137th and 138th Brigades and drew artillery support from the Albanian army..."
- ^ Mincheva & Gurr 2013, p. 27–28
- ^ Judah. The Serbs. Yale University Press. ISBN 978-0-300-15826-7.
- ^ "Kosovo war chronology". ھيومن رايتس ووتش. 28 August 2010[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "The Balkan wars: Reshaping the map of south-eastern Europe". ذا إيكونومست. 09-11-2012. اطلع عليە بتاريخ 26 فبراير 2013. 31 December 2012[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Kosovo one year on". BBC. 16 مارس 2000. اطلع عليە بتاريخ 4 أبريل 2010. 10 October 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Frantz، Eva Anne (2009). "Violence and its Impact on Loyalty and Identity Formation in Late Ottoman Kosovo: Muslims and Christians in a Period of Reform and Transformation". Journal of Muslim Minority Affairs. ج. 29 ع. 4: 460–461. DOI:10.1080/13602000903411366. S2CID:143499467.
- ^ Müller، Dietmar (2009). "Orientalism and Nation: Jews and Muslims as Alterity in Southeastern Europe in the Age of Nation-States, 1878–1941". East Central Europe. ج. 36 ع. 1: 70. DOI:10.1163/187633009x411485.
- ^ https://web.archive.org/web/20220713203106/https://books.google.com/books?id=9gGKtLTQlUcC
- ^ https://web.archive.org/web/20220706225447/https://books.google.com/books?id=FTw3lEqi2-oC
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی کۆسۆڤۆ تێدایە. |