شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری لە ساڵی ١٨٨٠ بە سەرکردایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری دەستی پێکردووە. گوندی نەهری دەکەوێتە باشووری شەمزینان کە ١٦ کم لێیەوە دوورە، لە دوای ساڵانی ١٨٥٠ ئەم گوندە بووە ناوەندی نەریتی نەقشبەندی، بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵلا لە ڕوانگەی ئایینیەوە سەرکردایەتی خەڵکی ناوچەکەیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٢٠ مەولانا خالیدی نەقشبەندی شێخ عوبەیدوڵڵای وەک خەلیفە داناوە.[١] دوای ئەم ڕووداوە گوندی نەهری بوو بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی تەریقەتی نەقشبەندی لە کوردستان. زۆرێک لە قوتابخانەکانی کوردستان، وەک شێخەکانی مەنزیلە، شێخەکانی نۆرشین، مۆڵەتی خۆیان لە شێخەکانی نەهری وەرگرتووە.

شێخ عوبەیدوڵڵا لە بنەماڵەیەکی وەها هاتووە کە کاریگەری لەسەر هەموو کوردستان هەیە. کوڕی سەید تەهای نەهرییە. شێخ عوبەیدوڵڵا لە شەڕی عوسمانیەکان و ڕووسەکان لە ساڵی ١٨٧٧ چووە بەرە. لەلایەن عوسمانییەکانەوە وەک فەرماندەی هەموو هێزەکانی هۆزە کوردەکان دەستنیشانکرا. لەم شەڕەدا خەڵکی کوردستان کاریگەرییەکی گەورەیان دروستکرد. دوای شەڕ شێخ عوبەیدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ نەهری. لێرەوە دەست بە بانگەواز دەکات. زانست بڵاودەکاتەوە بۆ خەڵکی دەوروبەر، دوای لۆرد کورزۆن ئەم کۆبوونەوانە ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس بەشدارییان تێدا دەکرد. دوای ئەوەی د.کۆکران کە لەو کاتەدا وەک میسیۆنێر لە ناوەڕاستی کوردستان کار دەکات، دەڵێت شێخ ئوبەیدەلا ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانی، هەروەها فۆلکلۆری کوردیشی دەزانی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ateş, Sabri (2014-09). "In the Name of the Caliph and the Nation: The Sheikh Ubeidullah Rebellion of 1880–81". Iranian Studies (بە ئینگلیزی). 47 (5): 735–798. ISSN 0021-0862. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ Asatrian, Garnik (2009-01-01). "Prolegomena to the Study of the Kurds". Iran and the Caucasus (بە ئینگلیزی). 13 (1): 1–57. ISSN 1573-384X.