بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەقامی ئیبراھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەقامی ئیبراھیم

مەقامی ئیبراھیم (بە عەرەبی: مقام إبراهيم) لە ئیسلامدا بەردێکە کە ئیبراھیم لەکاتی دروستکردنی کەعبە لەسەری وەستاوە، و ھەر لەسەر ئەو بەردە بانگی خەڵکی کردووە کە بەرەوە حەج بێن.[١] سوونەتە حاجیان دوای تەوافکردن دوو ڕکات نوێژی سوننەتی لەپشت بکەن.[٢] دوو جار لە قورئاندا باس کراوە. ﴿وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ۝١٢٥ [بەقەرە:١٢٥] (کوردی: (یادی ئەوەش بكەنەوە) چۆن ئەم ماڵەمان (كەعبە) كرده جێگای كۆبوونەوەی خەڵكی، كه بەوپەڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسوودەییەوه لەوێ بەیەك بگەن (ده ئێوەش، خەڵكینە) مەقامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبەتی خواپەرستی ئەو بوو، بیكەنه جێگای خواپەرستی و نوێژ، ئینجا فەرمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئەو ماڵەم خاوێن بكەنەوه (له چەپەڵی ماددی و مەعنەوی) بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوەو (طواف) دەكەن و تیایدا دەمێننەوەو (اعتكاف) دەكەن هەروەها بۆ كڕنووشبەران و سووژدەبەران.).[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ المكرمة، المدينة-مكة (٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١). «مقام إبراهيم.. ياقوتة من الجنة». Madina (بە Arabic). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «"مقام إبراهيم".. حجر قام عليه نبي الله عند بناء الكعبة». العين الإخبارية (بە عەرەبی). ٨ی ئابی ٢٠١٩. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ قورئانی پیرۆز