سەید ڕەزی مووسەوی
سەید ڕەزی مووسەوی | |
---|---|
مردن | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەیدە زەینەب، ڕیف دیمەشق، سووریا |
دڵسۆزی | ![]() |
![]() | |
ساڵانی خزمەت | ١٩٨٠–٢٠٢٣ |
پلە | سەرتیپ |
پێکدادانەکان/جەنگەکان |
سەید ڕەزی مووسەوی (بە فارسی: سید رضی موسوی) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و ئەندامی ھێزی قودسی سپای پاسداران بوو. ئەو لە سەردەمی شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسدا بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە لە سەیدە زەینەب لە پارێزگای ڕیف دیمەشق لە سووریا کوژرا. مووسەوی لە کاتی کوژرانیدا، بە کاریگەرترین فەرماندەی سەربازیی ئێران لە سووریا وەسف کرا.[١]
پیشەی سەربازی
[دەستکاری]سەید ڕەزی مووسەوی لەلایەن سوپای قودس لە دەیەی ١٩٨٠ەوە لە سووریا نیشتەجێ بوو و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی چەک و پارە بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٠دا بووە بەرپرسی بەشی لۆجیستیکیی ئێران لە سووریا کە بە یەکەی ٢٢٥٠ ناسراوە. لە درێژەی شەڕی ناوخۆییی سووریا، مووسەوی ڕووبەڕووی چەندین ھەوڵی تیرۆرکردنی بووەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێکخرابوو.[٢][٣][٤]
مردن
[دەستکاری]مووسەوی لە درێژەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە سەیدە زەینەب لە ١٠ کیلۆمەتری باشووری دیمەشق کوژرا. کوژرانی مووسەوی وەکوو بەرزترین کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران لە دوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی داندراوە.[٥]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران تیرۆرکردنی مووسەوی بە «نیشانەی بێزاری و لاوازیی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەدا» ناوبرد و جەختی کردەوە کە بە دڵنیایییەوە باجەکەی دەداتەوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hashem، Ali (٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Inside story: Airstrike kills Iran's 'most influential' commander in Syria». Amwaj Media. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Who is Radi Mousavi, who was close to Soleimani and Nasrallah, who was killed by Israel in Syria?» (بە Arabic). Al Arabiya. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Razi Mousavi, one of the IRGC forces in Syria and close to Qassem Soleimani, was killed in an Israeli attack» (بە Persian). Iran International. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا «Israeli air strike in Syria kills top Iranian military adviser». Al Jazeera. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە."Israeli air strike in Syria kills top Iranian military adviser". Al Jazeera. 25 December 2023. Retrieved 25 December 2023.
- ^ «Iran warns Israel will pay after top IRGC commander killed in Syria airstrike». Jerusalem Post. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.