سەعدی
Jump to navigation
Jump to search
سەعدی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٢١٠[١] شیراز، ئێران |
مەرگ | ١٢٩٢یان ١٢٩١[١] شیراز، ئێران |
پیشە | شاعیر |
ئایین | ئیسلام[٢] |
شێخ موسلێحەددین سەعدیی شیرازی (بە فارسی: شیخ مصلحالدین سعدی شیرازی) ناسراو بە سەعدی، شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی ھەبووە.
ژیان[دەستکاری]
سەعدی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی مانگی لە بنەماڵەیەکی زانایانی ئایینی لە شیرازدا لە دایک بووە و دوای خوێندنی زانستە باوەکانی ئەو سەردەمە سەفەری زۆری بە وڵاتانی جۆراوجۆردا کردووە (ئەم خاڵە لە شێعرەکانییەوە دەردەکەوێت). سەعدی لە ساڵی ٦٩١ی کۆچی لە شیرازدا کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە.
نووسراوەکان[دەستکاری]
- بووستان،[٣] کتێبێکی شێعری فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە. داڕژانی ھۆنراوەکانی ئەم دیوانە بە شێوەی چیرۆکەشێعری ئامۆژگاریانەن.
- گوڵستان،[٤] کتێبێکی شێعر و پەخشانی فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە و لە کۆنەوە لە ھەموو جێی کوردستاندا فەقێکان دەیانخوێند. بە شێوەی چیرۆکبێژی داڕژاوە و وشەپاراوی و ڕستەی قایم و قۆڵ و مانای پوخت و پاراو لە دیارترین چۆنییەتییەکانی ئەم کتێبەن.
- غەزەلیات (کۆی غەزەلەکانییەتی، سەعدی بە مامۆستای غەزەلی عاشقانە ناسراوە)
- موفرەدات
- غەزەلیات
وەرگێڕان بە کوردی[دەستکاری]
ئەم کتێبانە لە سەعدی وەرگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی.
- سەعدی، موسلیح ئیبن عەبدوڵڵا. بۆستانی سەعدی، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٦.
- سەعدی، مێرگوڵانی ژین، وەرگێڕانی عومەر ساڵحی ساحێو، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠١٥.
- شەرحی بوستانی سەعدی، وەرگێرانی محەممەد ئەمین ئەمینیان (سەردەشت)، سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان، ٢٠١٥.
- سەعدی، گوڵستانوو سەعدی، وەرگێڕان بە کوردیی ھەورامی حافێز ئەحمەدی (سەروەش)، ٢٠١٦.
- سەعدی، گوڵستانی سەعدی، وەرگێڕانی موستەفا رەسوول (سەفوەت)، سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا "SAʿDI – Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org. لە ڕێکەوتی 6ی ئابی 2020 ھێنراوە.
- ^ Prastacos، Gregory P.؛ Wang، Fuming؛ Soderquist، Klas Eric (ی ی 2013). Leadership through the Classics: Learning Management and Leadership from Ancient East and West Philosophy (بە زمانی ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. پەڕە 194. ISBN 978-3-642-32445-1. لە ڕێکەوتی 6ی ئابی 2020 ھێنراوە.
- ^ The orchard: the bostan of Saadi of Shiraz. Octagon. پەڕە 267. ISBN 978-0-86304-034-4.
- ^ (وەرگێراوی کوردی لەگەڵ دەقە فارسییەکەیدا) گوڵستانی سەعدی. لە ڕێکەوتی 6ی ئابی 2020 ھێنراوە.
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |