عەبدولسەلام مودەریسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدولسەلام مودەڕیسیەوە ڕەوانە کراوە)

عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی) (لەدایکبووی ١٩٤٧) مامۆستای ئایینی و وەرگێڕێکی کوردە کە چەندین کتێبی لە وێژەی فارسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و شێوەزارانی کوردیی سۆرانی.

ژیان[دەستکاری]

عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی) کوڕی ساڵح خانی (ناسراو بە مامۆستای جۆلەمێرگی) و برای کمالەدین مودەڕیسییە. ساڵح خانی لە نەوەکانی ئەحمەدی خانییە و لە ناوچەی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان ھاتبوو بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چەندین دەھە لە مەدرەسە ئایینییەکانی پیرانشار و پەسوە وانەی دەداتەوە.[١] عەبدولسەلام مودەڕیسی لە لای باوکی وانەی ئایینیی خوێندووەتەوە و دوای ئەوەیش قوتابیی محەممەد بوداقی بووە. عەبدولسەلام مودەڕیسی لە زانکۆی تاران بڕوانامەی ئیلاھیات و زانستی ئیسلامیی وەرگرتووە و جگە لەوە لە مەدرەسەکانی ئایینیی کوردستانیش وانەی خوێندووە. ئەو لە مەزرینگەی پەروەردەی شاری ورمێ کاری کردووە و ئێستاکە خانەنشین بووە و ھەر لە ئەو شارەدا دەژێت.[٢]

کتێبەکان[دەستکاری]

  • مەولەوی، جەلالەدین محەممەد ئیبن محەممەد. مەسنەوی مەعنەوی، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ٢ بەرگ (بەرگی یەکەم: دەفتەری ئەووەل ھەتا چوارەم، بەرگی دووھەم: دەفتەری پینجەم ھەتا کشف‌الابیات)، چاپی یەکەم مەھاباد، زانکۆی ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد، ١٣٩١؛ چاپی دووھەم، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.
  • سەعدی، موسلیح ئیبن عەبدوڵڵا. بۆستانی سەعدی، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٦.
  • نیزامی، ئیلیاس ئیبن یۆسف. مەخزەنولئەسرار، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.
  • عەتتار، محەممەد ئیبن ئیبراھیم. موسیبەتنامە، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.
  • شەبستەری، مەحموود ئیبن عەبدولکەریم. گوڵشەنی ڕاز، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩١.
  • عەتتار، محەممەد ئیبن ئیبراھیم. مەنتیقوتتەیر، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩١.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]