سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
بارەگا | ھەولێر، ![]() |
ناونەر | سەرۆکی ھەرێمی کوردستان |
دەستنیشانکەر | پەرلەمانی کوردستان |
ماوەی پایە | ٤ ساڵ، نوێدەکرێتەوە |
خاوەن پایەی دەستپێک | جەوھەر نامیق |
دامەزراندنی پایە | ١٩٩٢ (دیفاکتۆ) ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ (یاسایی) |
بەو کەسە دەوترێت کە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ. خاوەنداری ئەو پۆستە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت. ئەرکی نوێنەرایەتیی پەرلەمان و جێبەجێ کردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی پەرلەمانە. لە ئێستادا ئازاد محەممەد ئەمین بەشێوەی کاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.[٢][٣] جەوھەر نامیق لە ساڵی ١٩٩٢دا بە یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا،[٤] کە ھاوکات یەکەم خولی پەرلەمانیش بوو، بەڵام دواتر بەھۆی شەڕی ناوخۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ پەکی کەوت ھەتا ٢٠٠٢. دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابەش بوو، ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕۆژ نوری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا، بەڵام بە گشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ بوو. ڤالا فەرید یەکەم ژن بوو کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کە لە ماوەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ تاکوو ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لەو پۆستەدابوو بە شێوەیەکی کاتی.[٥] ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە مادەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێ کراوە.[٦][٧]
پێڕستی سەرۆکەکانی پەرلەمانی کوردستان
[دەستکاری]ڕیز | ناو | وێنە | لەدایکبوون–مردن | چوونە سەر کار | کشانەوە لە کار | پارتی سیاسی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | جەوھەر نامیق | ![]() |
(١٩٤٦–٢٠١١) | ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢ | ٢٠٠٠ | ![]() |
٢ | عەدنان موفتی | ![]() |
(١٩٤٩–) | ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ | ٢٠٠٩ | ![]() |
٣ | کەمال کەرکووکی | ![]() |
(١٩٥٤–) | ٢٠٠٩ | ١٥ی شوبات ٢٠١٢ | ![]() |
٤ | ئەرسەلان باییز | ![]() |
(١٩٥٠–) | ١٥ی شوبات ٢٠١٢ | ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ | ![]() |
٥ | یووسف محەممەد | ![]() |
(١٩٧٨–) | ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ | ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ | ![]() |
٦ | ڤالا فەرید | ![]() |
(١٩٧٦–) | ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ | ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ | ![]() |
٧ | ڕێواز فایەق | ![]() |
(١٩٧٧–) | ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ | ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ | ![]() |
کاتی | محەممەد سولەیمان | ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ | ![]() | ||
کاتی | ئازاد محەممەد ئەمین | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ | ئێستا | ![]() |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «محەممەد سلێمان سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەستبەرداری پۆستەکەی بوو». tebakurdi. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی پەرلەمان». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە». xendan. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «یادی کۆچی دوایی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان». aa. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Kurdistan elects first female interim speaker». thenationalnews. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «پەیرەوی ناوخۆ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکایەتی خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.