ڤالا فەرید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤالا فەرید

ڤالا فەرید (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە ھەولێر)، کەسایەتی سیاسیی کوردە. لەوەتەی ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەزیری کارووباری ھەرێمە لەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١] یەکەم ژنی کورد بووە ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان[٢]، لەماوەی ١٨ی شووباتی ٢٠١٩ تاکوو ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لەو پۆستەدابوو بەشێوەیەکی کاتی و دواتر ڕێواز فایەق شوێنەکەی گرتەوە.[٣] ڤالا بەشی یاسای لە زانکۆی سەلاحەددین تەواوکردووە، دواتریش بڕوانناممەی ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستھێناوە و مامۆستای زانکۆ بووە. لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمان بووە.[٤] لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا وەکوو وەزیری ھەرێم دانراوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەو پەرلەمەنتارانەی بۆ بوون بە وەزیر دەنگیان بەخۆیاندا، ئێن ئارتی، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ "Iraqi Kurdistan elects first female interim speaker". The National (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-03-04.
  3. ^ رێواس فایەق بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ھەڵبژێردرا، ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. کوردستان ٢٤، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ ژیاننامەی ڤالا فەرید ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ھەواڵێ عێراق، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ ڕووداو: رووماڵی تایبەت: متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکومەت؛ ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.