سی دی زێڕین
سی دی زێڕین | |
---|---|
لقی | پەپکی پەستێنراو |
ماددەی بەکارھاتوو | زێڕ |
سی دی-زێڕین بە درێژی دەبێت بە پەپکی پەستێنراوی زێڕین (بە ئینگلیزی: Gold compact disc) سی دی زێڕین ئەو پەپکە پەستێنراوەیە کە لە دروستکردنەکەیدا لە جیاتی ئەلەمنیۆم و زیو ئەوا زێڕ بەکار دێت، سی دییە زێڕینەکان وەکو سی دی و سی دی-ئاڕ بەردەستن و بەھەمان شێوەی ئەوان کار دەکەن بەڵام لە زێڕ دروست کراون و سی دییە زێڕییەکان لەگەڵ ھەموو دی ڤی دی خوێنەر و سی دی خوێنەرێکی ستاندارد و ئاساییدا دەگونجێن و دەتوانرێت لەگەڵ ھەموو جۆرەکانی ئامێری پەپکی بینایی بخوێنرێنەوە، واتا ئامێری تایبەت بە خۆی نییە.[١]
سوودی دروستکردنی سی دییەکان لە زێڕ ئەوەیە کە چینی زێڕەکە بۆ بەرگری لە ژەنگ بەکار دێت، سی دییە زێڕینەکان وەک چارەسەرێک بۆ خراپبوونی سی دییەکان دروست کراوە، واتا سی دییە زێڕینەکان بۆ بەرگری و توانای مانەوە باشترن لە جۆرە ئاسایییەکانی پەپکی پەستێنراو (سی دی).[٢]
لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمپانیای ئەمریکی ئۆدیۆ فیدیلیتی کە سی دی دەنگی بەرھەمدەھێنا، ڕای گەیاند کە واز لە پەپکی بینایی زیڕێن دەھێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ سەر سی دییە ئاسایییەکان بۆ بڵاو کردنەوەی سیدییەکانی، و لە ساڵی ٢٠١٦ سۆنی میوزیکی ئوستڕاڵیا دەستیکرد بە دووبارە بڵا وکردنەوەی سی دییە زێڕینەکان بۆ فرۆشتن بە نرخی دە دۆلار یان کەمتر، کە ناوی لەو سی دییە زێڕینانەی کە لەم ماوەیە بڵاوی دەکردنەوە نا «زنجیرەی زێڕینی».[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Gold-CD (Gold besputtert)». hofa-shop.com. لە 2024-12-28 ھێنراوە.
- ^ «GOLD CDS - CD COLLECTING.COM». web.archive.org. 2013-03-22. لە 2024-12-28 ھێنراوە.
- ^ «Audio Fidelity drop 24k Gold CDs – SuperDeluxeEdition» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2014-03-04. لە 2024-12-28 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سی دی زێڕین تێدایە. |