سیاناو
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
سیاناو گوندێکی شارستانی مەریوانه. خەڵکی سیاناو بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٧٨٩ کەس لە ١٦١ بنەماڵەدا بووە. سیاناو که‌وتۆته باشووری شاری مه‌ریوانه‌وه و له نێوانیاندا کێوی میراجی هه‌یه . گوندی سیاناو له باکووره‌وه به کێوی به‌رزی میراجی سنووردار بووه و له باشووره‌وه به کێوی سوورێن که ده‌ستپێکی زنجیره‌چیای زاگرۆسه. و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دراوسێی گوندی دووماڵه‌یه و له ڕۆژئاواشه‌وه دراوسێی گوندی ئه‌سکۆڵه .
گوندی سیاناو به هۆی مامۆستا مه‌حموودی سیاناوییه‌وه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ناسراوه . ئه‌و پیاوه که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی بوو که به زانای ته‌سه‌ووف ناسرابوو . له که‌سایه‌تی ناسراوه‌کانی ئه‌م گونده ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ن به مامۆستا عه‌بدولحه‌میدی عالی کوڕه‌زای مامۆستا مه‌حموود و هه‌ر وه‌ها مامۆستا عه‌بدول باسیتی عالی کوڕی ماموستا مه‌حموود و مامۆستا عامر عالی کوڕه‌زای مامۆستا مه‌حموود.
ئه‌م گونده به هۆی سرووشتێکی جوانه‌وه هه‌موو ساڵیک ئه‌بێ به سه‌یرانگای خه‌ڵی مه‌ریوان و شارانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان. له سه‌یرانگا به ناوبانگه‌کانی سیاناو دۆڵی سوورێنه که هه‌موو ساڵێ هه‌زاران که‌س به‌ره‌و جوانییه‌کانی خۆ بانگێشت ئه‌کات .
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |