بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەنجیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەنجیران هەنجیران (بە کوردی: Henjiran) گوندێکە لە پارێزگای سنە، لە ناوچەی خاوومیراوا لە شاری مەریوان.

جوگرافیا

[دەستکاری]

- هەنجیران لە ٣٥ کیلۆمەتری شاری مەریوانە. - مەریوان نزیکەی ١٢٠–١٢٥ ک.م دوورە لە سنە. - چواردەوری هەنجیران چەن شاخێکی بەرزە و کەش و هەوایەکی کوێستانی هەیە. - هەنجیران لە ناوچەی خاوومیراوا لە شاری مەریوان، لە پارێزگای سنە یە (بە فارسی: استان کردستان). - گوندەکە لە داوێنی ناوچەی شلێر دایە و یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی ناوچەکەو میژوی ئه گه ریتوه بو سه ده ی۷و۸ کوچی مانگی. - گوندەکانی چواردەوری بریتین لە قامیشڵە، دەرەوەران، بالیکەیەر، هانەشێخان و هتد.

دانیشتوان

[دەستکاری]

- بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٣، ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە ٤٦٦ کەس بوو (نزیکەی ١٠١ ماڵ). - خەڵکەکەی بە زاراوەی سۆرانی قسە دەکەن و بە شێوەی گوندی دەژین. - جگە لە دانیشتوانی گوندەکە، زۆرێک لە بنەماڵەکانی لە شاری مەریوان نیشتەجێن.

ئابووری

[دەستکاری]

- سەرچاوەی سەرەکی داهات ئاژەڵداری و کشتوکاڵە (وەرزێڕی). - بەهۆی نزیكی بە شاری مەریوان، هەندێک خێزان بە بازرگانییەکی سادە و کاروپیشەی تر سەرقاڵن، وەکو بنێشت و گەزۆ کردن و مازو چنین و هتد.

سروشت و دیمەن

[دەستکاری]

- هەنجیران بە چیا و شاخە بەرزەکانی دەناسرێت و خاوەنی دارستان و گیایە زۆر و جۆراوجۆرە. - سروشت و دارستانه که ی پیک هاتوه له قەزوان، مازوار، بەڕوار، وێوڵ، تایلە، چوالە، گۆییژ، کێکف، هاز، گاگوێ، زوانەخەسو، پیشۆکە، گیلاخە، ڕێواس، کنگەر، مەنێ، پیچک، کەماولۆ، وەنەوشە، نەرگس، ژاڵە، هێرۆ، هەڵاڵەبرمە.

ئاینی و مەعنەوی

[دەستکاری]

- بەپێی شەجەرەنامە و بەڵگە مێژووییەکان، هەنجیران بە دەستی یەکێک لە ئەولیای ئیسلام بە ناوی پیروێنس ئاوەدان کراوە. - بنەچەی پیروێنس دەگاتەوە بە ئیمام حەسەن کوڕی ئیمام عەلی و فاتمە (کچی پێغەمبەری ئیسلام). - مەرقەدی پیروێنس لە ناو گوندەکەیە و زیارتگەیەکی ناسراوە.

زیارت و باوەڕ

[دەستکاری]

- خەڵکی موسوڵمان لە دوور و نزیکەوە بۆ زیارت دەچن و باوەڕیان وایە خوا زیارەتەکەیان دەکاتە هۆی خێر و شیفا.

سروشت و شوێنە بەناوبانگەکان

[دەستکاری]
  • شاخی سیازاخ
  • شاخی چواربرا
  • شاخی قەڵاوەیسیان
  • هەزارماڵە
  • دۆڵی برێمان
  • چۆمی گورگە
  • چۆمی سمایلە
  • چۆمی ئەشکەوت
  • کانی مەفەر
  • کانی برێمان
  • کانی بناوەچ
  • گردی دێمی مازوار
  • دشتی بانێ
  • یاڵی ماڵان
  • چۆمی گەورە
  • شاخی ئەسحاب

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. پەرتووکی بنەماڵەی زانیاران بە نوسینی مەلا عەبدولکەریم مودەڕس
  2. پەرتووکی نورول ئەنوار بە نوسینی سەید عەبدول سەمدی توار
  3. وەقفنامەی سەدەی ١٣ی زاینی بە دەستی شێخ زەکەریا

گوندێکی شارستانی مەریوانە. خەڵکی ھەنجیران بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٤٦٦ کەس لە ١٠١ بنەماڵەدا بووە. ھەنجیران یەکێک لە گوندە ھەرە کۆنەکانی ناوچەی مەریوانە. یەکێک لە ئەو بەڵگە ھەرە کۆنانەی کە ناوی ھەنجیرانی تێدایە وەقفنامەیەکە کە لە سەدی سیانزەھەمدا بە دەستی شێخ زەکەریا نووسراوە. لە ئەم وەقفنامەیەدا ناوی پیریۆنسیش ھاتووە و گڵکۆکەی پیریۆنسیش ئێستە لە ئەو گوندەدایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • مودەڕیس، عەبدولکەریم، "بنەماڵەی زانیاران،" چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN 978-964-6876-59-0