خاو
Jump to navigation
Jump to search
خاو دێیەکی شارستانی مەریوانە. خەڵکی خاو بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٣٥ کەس لە ٨٢ بنەماڵەدا بووە. بەخشداریی خاو و میراوا بەر لە شەڕی ئێران و عێراق لەم گوندەدا بوو کە دوایی گوێزرایەوە بۆ بەردەڕەشە. ئەم گوندە لە پاڵ کێوێک بە ناو قەڵای خاودا کراوەتەوە. ناوی قەڵای خاو لە چەن سەرچاوەی ئەدەبی و مێژووییدا ھاتووە. لەمانە بەیت یا ھۆنراوەی قەڵای خاوە کە دراوەتە پاڵ فەقێ قادری ھەمەوەن و فەقێی خەڵووزی.[١] ھەروەھا لە مێژووی جافدا ئاماژە کراوە بە شەڕی چەن تایەفە لە نزیکی قەڵای خاودا کە بە شەڕی قەڵای خاو بەناوبانگە.[٢]
پێشانگا[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |