سۆنکی ژووشک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سۆنکی ژووشک (بە ژاپۆنی: ソニック・ザ・ムービ) فیلمێکی ژاپۆنی-ئەمریکییە لە سەرچەشنی سەرکێشی کۆمیدی[١] لەسەر بنەمای زنجیرەکایەی سۆنکی ژووشک لەلایەن کۆمپانیای سێگاوە. فیلمەکە

لەلایەن جێف فاولەر دەرھێنراوە وە لەلایەن پاتریک کەیسی و جۆ میلەر نووسراوە. بێن شوارتز کاری دەنگی بۆ سۆنک کردووە وە جیم کاری کاری دەنگی بۆ دووژمنی سۆنک، دۆکتەر ڕۆبۆتنیک کردووە، وە ھەروەھا جەیمس مارسدێن و تیکا سەمپتەریش کاری دەنگییان بۆ فیلمەکە کردووە. لە فیلمەکەدا، پۆلیسی شارۆچکەیەکی بچووک یارمەتی سۆنک دەدات بۆ ئەوەی لە دۆکتەر ڕۆبۆتنیک و حکوومەت ھەڵبێت.

لە ٢٠١٣دا، سۆنی پیکچەرز مافی فیلمەکەی وەرگرت بۆ زنجیرەکایەکە، وە لە ساڵی ٢٠١٤، دروستکردنی فیلمەکە لەکارکردندا بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Zemler, Emily (November 12, 2019). "Watch Jim Carrey Hunt Sonic the Hedgehog in New Trailer". Rolling Stone. Retrieved November 12, 2019.