سووبحی تووفەیلی
ڕواڵەت
| سووبحی تووفەیلی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ بریتاڵ، لوبنان |
| پیشە | سیاسەتوان |
| پۆستەکان | سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا |
| ئەندامی حیزبی | حیزبوڵڵای لوبنان |
| ئایین | ئیسلام |
سووبحی تووفەیلی (بە عەرەبی: صبحي الطفيلي) (لەدایکبووی ١٩٤٨) زانای ئایینی شیعەیە و خەڵکی شارۆچکەی بریتاڵی لوبنانە و یەکەم سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان بووە. ڕەخنەی لە دەستێوەردانی حیزبوڵڵا لە شەڕی ناوخۆیی سووریا گرت و ھۆشداریدا لەوەی کە بەشداریکردنی ئێران لە شەڕی سووریا دەرگای شەڕی نێوان سوننە و شیعە دەکاتەوە و بەرخۆدان لە دژی ئیسرائیل لەناو دەبات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «صبحي الطفيلي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سووبحی تووفەیلی تێدایە.