پەشێویی دەروونی
دراوەکان لە سەرچاوەکانی تردا | |
---|---|
وێنەی هەشت ژن لە سەدەی نۆزدە کە بە ئاشکرا تووشی نەخۆشی دەروونین. (ئارماند گاتیر) | |
ICD-10 | F[١] |
MeSH | D001523 |
پەشێویی دەروونی یان نەخۆشیی دەروونی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەگوترێ کە کار دەکاتە سەر ھزر و ڕەفتاری نەخۆش و دەبێتە ھۆی ئازار و داماوی نەخۆش. ھۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون نییە، بەڵام ئاشکرایە کە ھۆکارەکانی جینیتیک، سترێس و چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی کەس لەگەڵ دەوروبەری زۆر کاریگەرە. خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەسواس، شێواوی دوو سەرە (بە کوردی شێتەوژیرە) و شیزۆفێرنی لە دیارترین نەخۆشییەکانی دەروونین.
مێژوو[دەستکاری]
سەدان ساڵ کۆمەڵگاکان لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کە بەھۆی شێوانی دەروونی ئازاریان دەدی، بە شێوەی دڕندانە دەجووڵانەوە. بیرۆکەی باوی ڕابردوو ھۆی نەخۆشییە دەروونییەکانی بۆ شەیتان و ھێزە ژوورسروشتییەکان دەگەڕاندەوە. بۆ چارەسەری نەخۆشی دەروونی، جەستەی نەخۆشیان دەخستە ژێر ئازار و لێدان و برسییەتی زۆرەوە تا جێ بە شەیتان لەق بکەن و لە دەروونی ڕاوە بنێن.
زیگمۆند فرۆید لە یەکەمین دەروون ناسانێ بوو کە شێوازی نوێی بۆ دەرمانی نەخۆشیی دەروونی ڕانا و دەروونکۆڵی لە سەر ئەم بنەمایە دامەرزاند.[١]
جۆرەکان[دەستکاری]
نەخۆشییەکانی دەروون جۆراوجۆرن، بەناوبانگترینیان بریتییە لە:
- خوو شێوان (شێواوی خوو)
- دڵ شێوان
- پەرۆشی
- شێواوی سالەشی
- شێواوی بەکارھێنان
- خەوشێوان
- خۆراک شێوان
- شێواوی دەروون لەشی (دەر و ناو شێوان)
- شێواوی کەسایەتی (کەسایەتی شێوان)
- شێواوی زایەندی
- شێواوی ناسیاری (ناسیاری شێوان)
پەراوێز[دەستکاری]
![]() | ئەم «دەروونناسی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |