دەمارەخانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەمارە خانە (بەئینگلیزیی: Neuron)، یەکەی پێکھاتن و فەرمانی دەمارە کۆئەندامە.

پێکھاتە[دەستکاری]

دەمارە خانە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت:

  • لەشە خانە (Cell Body): کە ناووکی دەمارە خانە و ھەموو ئەندامۆچکەکانی تێدایە.
  • لق و پۆپەکان (Denderites): دەرپەڕیوی خانەیین بە پەردە داپۆشراون لە لەشی خانەوە بە ئاستەی جیاواز درێژ دەبنەوە، ھەروەھا کارتێکەرەکان لەدەمارە خانەوە یان لە خانەی ترەوە وەردەگرن و دەیانگوازنەوە بە ئاراستەی لەشی خانەکە.
  • تەوەرە (Axon): کە ئاسایی دەرپەریوێکی خانەیی درێژە بە پەردە داپۆشراوە، دەمارە راگەیاندن بۆ دوور لە لەشی خانەکە دەگوازێتەوە لەسەر شێوەی راگەیاندنی کارەبایی کە ناو دەبرێت بە ئەرکی کار (Action Potential).

لەوانەیە دەمارە خانە تەنھا یەک تەوەرەی ھەبێت یان چەند تەوەرەی لقداری ھەبێت کە بەچەند خانەی دیکە دەگەن، کۆتایی جەمسەری تەوەرە (Axon terminal) لە لقەکان دێت کە ناو دەبرێن بە دەمارە کۆتایییەکان، کە ئەم کۆتاییانە بە دەمارە خانەی دیکەوە یان بە خانەی وەڵامدەرەوەی وەکوو ماسوولکە خانە یان ڕژێنە خانە دەگەن.

چینێکی چەوریی تەوەرەی زۆر لە دەمارە خانەکان دادەپۆشێت کە ناو دەبرێت بە بەرگی مایلینی. ئەم بەرگەش تەوەرە دادەبڕێت ھەروەکو چۆن بەرگێکی لاستیکی تەلێکی کارەبایی دادەبڕێت، ھەروەھا گواستنەوەی ئەرکی کار بە درێژایی تەوەرەی دەمارە خانە خێراتر دەکات.