بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروون یا ڕەوان بریتییە لە سەرجەم زەینی ئینسانی، بە وشیار و ناوشیارەوە.[١] ئەو بوارە زانستییەش کە لە دەروون ئەکۆڵێتەوە و بە شێوەیەکی ئۆبژەکتیڤ تاوتوێی ئەکات «دەروونناسی» یا «ڕەوانناسی»ی ناوە. وشەی Psyche، کە لە کوردیدا «دەروون» یا «ڕەوان»ی پێ ئەڵێن، لە «ψυχή»ی یۆنانییەوە دێ کە بە مانای «گیان»ە و، لە فەلسەفەدا مێژوویەکی دوورودرێژی ھەیە؛ بەکارچوونی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەفلاتوون و ئەرەستوو و، ھەتا ئێستاش بۆ سەردەرکردن لە سروشتی ئینسان لە ڕوانگەی زانستییەوە وەکوو تێگەیشتەیەکی بنەڕەتی ماوەتەوە.

لە زمانی کوردیدا ژمارەیەک وشەی تر ھەن، وەکوو ڕۆح و ڕەوان و گیان و بڕێ جاریش دڵ، کە لە ڕووی ماناوە نزیکایەتییان زۆرە لەگەڵ وشەی دەرووندا و لە جێی یەکتر بەکار ئەبرێن. لە ئەدەبی کلاسیک و نوێ و ھەروەھا لە فۆلکلۆری کوردیدا وشەی دەروون زۆر بەکار ھێنراوە، بۆ نموونە مەولەوی ئەڵێ

دەروون وە مەودای خەدەنگ ڕێش کەردەنڕیشەی سەبووری تاتاکێش کەردەن

یا گۆران ئەڵێ

ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆماردەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەھار

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی دەروون لە باری وشەڕەتناسییەوە دوو پارە: دەر + روون. «دەر» لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *enter و ڕیشەی ھیندوئێرانیی و پرۆتۆئێرانیی *anter بە مانای «ناوەوە» و «ژوورەوە» و «دە نێو»ە. «روون»یش لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *rāvana- بە مانای «لا» و «لایەن»ە. کەوایە، دەروون بەگشتی یانی لای ناوەوە، دیوی ناوەوە. «ڕەوان»یش لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی «*ruvān-»ەوە دێ بە مانای ڕۆح و گیان.[٢]

سەرچاوە

[دەستکاری]
  1. ^ What is PSYCHE? psychologydictionary.com
  2. ^ نانەوازادە، عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)