حکوومەتی کاتی
ڕواڵەت
(لە دەوڵەتی کاتیەوە ڕەوانە کراوە)
حکوومەتی کاتی (بە ئینگلیزی: Provisional government) حکومەتێکە یان دەوڵەتێکە کە لەبەر زەختێکی سیاسی واتە لە کاتی گواستنەوەی دەسەڵات لە سیتەمێکی سیاسییەوە بۆ سیستەمێکی دیکە دروست ئەبێ و تا پەسەندکردنی دەستووری بنچینەی نوێ و دانانی دامودەزگای نوێی سیاسی، کاروباری وڵات لە ئەستۆ ئەگرێ. ھەندێک کات حکوومەتی کاتی لە دەرەوەی وڵات دروست ئەکرێت لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە داگیرکرابێت یان سەرقاڵی شەڕ و شۆرش بێت. ھەروەھا ئەم جۆرە حکوومەتە بە حکوومەتی ئازاد ناودەبرێت.
پێڕستی حکوومەتە کاتییەکان
[دەستکاری]- حکوومەتی کاتی لە عێراق دوای ڕووخانی سیستەمی سیاسی بەعس بۆ کۆماری فیدڕاڵی لە ساڵی ٢٠٠٥
- حکوومەتی کاتی لە ئێران دوای ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی بۆ کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩
- حکوومەتی کاتی لە میسر ساڵی (٢٠١٣–٢٠١٤) لە کاتی شۆرش بۆ ڕووخانی سیستەمی سیاسی حکومەتی حوسنی موبارەک
- حکوومەتی کاتیی سوریا (٢٠١٧-ئیستا) بەھۆی دروست بوونی شۆرش و جەنگی ناوخۆی لە وڵاتی سوریا بەمەبەستی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Provisional government»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حکوومەتی کاتی تێدایە. |