دەستوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستووری ساڵی دوازدەھەم (یەکەم کۆماری فەڕەنسا)

دەستوور سیستەمێکە و زۆرجار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەڕەتییانە دەسەپێنێت کە ڕیکخراوێک بەڕێوە دەبەن. لە دۆخی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستووری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە ڕامارییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و ئەرک و دەسەڵاتەکانی میری دیار دەکات. زۆربەی دەستوورە نیشتیمانییەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات. لە ڕووی مێژووەوە و پێش ھاتنەکایەوەی دەستوورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان، ئەوە دەکرا دەستەواژەی (دەستوور) بە ھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێت. دەستوور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە. بەڵام بەشێوەیەکی چڕش لە حکوومەتدا و لەسەر ئاستی سوپەرنیشتیمانی (بۆ نموونە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان) و نیشتیمانی (دەستووری فەڕەنسا) و ئاستی نیمچە نیشتیمانە / ھەرێمی (بۆ نموونە دەستووری ویلایەتی مێریلاند)ئەن. جۆرەھا گرووپی ڕامیاری دەستووریان ھەیە، وەک پارتە ڕامیارییەکان و گرووپەکانی فشار ھێنان و لەوانە سەندیکاکانە کرێکاران. ھەروەھا دەکرێ گرووپ قەوارەی ناڕامیاری وەک کۆمپانیا و ڕێکخراوە خۆبۆخشەکان دەستووریان ھەبێت.

دەەستوور ماف و ئازادی و ئەرکی ھاوڵاتیان و گرنتی دەستبەرکردنی ئەو ماف و ئازادیانەی تێدا دەچەسپێنرێت. [١] [٢] [٣]

سەرچاوە[دەستکاری]