دەزگای بۆشاییی کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەزگای بۆشایی کەنەداەوە ڕەوانە کراوە)
دەزگای بۆشاییی کەنەدا
جۆرزانستی
بواربۆشاییی ئاسمان، گەردوون
دامەزراوە لە١ی ئازاری ١٩٨٩
شوێنی سەرەکیلۆنگوێل
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیکەنەدا
بەڕێوەبەرانستیڤ ماکلین
ماڵپەڕدەزگای بۆشاییی کەنەدا


دەزگای بۆشاییی کەنەدا (بە ئینگلیزی:Canadian Space Agency) کورتکراوە بە (CSA، ASC) گوزارشت لە دەزگایەکی فیدڕاڵیی نیشتیمانیی کەنەدا دەکات کە تایبەتە بە پڕۆژەکانی بۆشاییی ئاسمان، لە ١ی ئازاری ١٩٨٩

شێوە[دەستکاری]

دەزگای بۆشایی کەنەدا ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ دەزگا بۆشایییەکانی جیھان لە یەک کاتدا ٦٧٠ کارمەندی چالاک لەو دەزگایە کار دەکەن (سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢) و لە ٪٩٠ـی کارمەندەکان سەرقاڵی کارکردنن لە ناوەندی بۆشاییی جۆن تشابمان

ڕێساکانی دەزگا[دەستکاری]

دەزگای بۆشاییی کەنەدا جیاواز لە دەزگاکانی ناسا و دەزگای بۆشاییی ئەورووپی (ESA) و دەزگای بۆشاییی ڕووسی (FKA)، ئامانجی پەرەپێدانی پڕۆژە بۆشایییەکانە بۆ زیاتر ئاگاداری و ئاسایشی زیاتر بۆ گەیشتن بە بۆشاییی ئاسمان. دەزگای بۆشاییی کەنەدا پەیوەندی ھەیە لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەورووپی و ناساوە بە تێچوویەکی کەم بەشداری کردووە لە پڕۆژە گەورەکانی ئەو دوو دەزگایە وەک: وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی و تەلیسکۆبی جەیمز وێب

سەرۆکەکان[دەستکاری]

مارک گارنۆ یەکەمین بۆشاییگەری و بەڕێوەبەری دەزگای کەنەدا لە ٢٠٠١ تا ٢٠٠٧
ناو ماوەی سەرۆکایەتی
لیکرین کێروین ١٩٨٩ - ١٩٩٢
رۆناڵد دۆری ١٩٩٢ - ١٩٩٤
ویڵیام ماکدۆناڵد ئایفینیز ١٩٩٤ - ٢٠٠١
مارک گارنۆ ٢٠٠١ - ٢٠٠٧
گای بوجود ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨
ستیڤ ماکلین ٢٠٠٨ -

مانگە دەستکردەکان[دەستکاری]

ئاڵویت یەکەم مانگی دەستکردی کەنەدا

بۆ چاودێریکردنی زەوی دەزگای بۆشایی کەنەدا چەندین مانگی دەستکردی ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کردووە ئەوانیش:

  • ڕاداراست ١: نێردرا لە تشرینی دووەمی ١٩٩٥، ئەوە یەکەم مانگی دەستکردی دەزگای بۆشایی کەنەدا بوو ڕەوانەی دەرەوەی زەوی بکرێت
  • ڕاداراست ٢: ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، ئەو مانگە دەستکردە جۆرێکی باشی مانگی دەستکردی ڕاداراست ١ بوو.
ژمارە مانگە دەستکردەکان ڕێکەوتی ناردن کارەکانیان
١ ئاڵویت١ ٢٩ـی ئەیلولی ١٩٩٢ لێکۆڵینەوە لە تەوشک
٢ ئاڵویت٢ ٢٩ـی تشرینی دووەمی ١٩٦٥ لێکۆڵینەوە لە تەوشک
٣ ISIS I ٣٠ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ لێکۆڵینەوە لە تەوشک
٤ ISIS II ١ـی نیسانی ١٩٧٠ لێکۆڵینەوە لە تەوشک
٥ Hermes ١٧ـی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ مانگی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە
٦ ڕاداراست١ ٤ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ مانگی دەستکرد بۆ دووری گەردوون و چاودێری زەوی
٧ MOST ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٠٣ بۆ ڕوانگەی گەردوون
٨ SCISAT-1 ١٢ـی ئابی ٢٠٠٣ بۆ چاودێریکردنی تەوشک
٩ ڕاداراست٢ ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ مانگێکی دەستکرد بۆ دووری گەردوون
١٠ CASSIOPE ٢٠١٢ ڕوانگەی چۆنیەتی کەش و ھەوای گەردوون
١١ NEOSSat ٢٠١٢ ڕوانگەیەک بۆ ھەسارەکان و مانگە دەستکردەکان

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]