تەلیسکۆپی بۆشاییی جەیمز وێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تەلیسکۆبی جەیمز وێبەوە ڕەوانە کراوە)
تەلیسکۆپی جەیمس وێب لەسەر زەوی

تەلیسکۆپی بۆشاییی جەیمز وێب (بە ئینگلیزی: James Webb Space Telescope) (کورتکراوە: JWST)[١] یەکێکە لە ڕوانگەکان لە بۆشایی ئاسماندا، ئەو تەلیسکۆپە بە ھاوبەشی لەلایەن ناسا و دەزگای بۆشایی ئەورووپی و دەزگای بۆشایی کەنەدا دروستکراوە و لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا ھەڵدرا بۆ بۆشایی ئاسمان.[٢]

ئەو تەلیسکۆپە یەکێکە لە پرۆژەی پرۆژەی فلاگشیپ، ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی دەزگای بۆشایی ئەمریکا ناسا کە گرنگییەکی تایبەت بە ڕوانگە کردن و دۆزینەوە و بینینی ھەسارە و مانگەکانیان لە سیستەمی کۆمەڵەی خۆر. خولگەی تەلیسکۆپەکە ١.٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوەیەوە دوورە و لە خولگەیەدا جێگیر دەکرێت کە ھەمیشە لەسەر یەک ھێڵن لەگەڵ زەوی کە زەوی دەکەوێتە نێوان جەیمس وێب و خۆرەوە.[٣] زانایانی بەشدار لە پرۆژەکە دەڵێن تەلیسکۆپەکە تەنھا تەلیسکۆپی بۆشایی نیە، بەڵکوو تەلیسکۆپی کاتیشە،[٤] واتە توانای گەشتکردنی بەناو کاتدا ھەیە.یه‌كه‌م وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ به‌ ته‌له‌سكۆپی "جەیمز وێب وێب لە دووشه‌ممه‌ ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه‌.

پێشبینییەکان[دەستکاری]

ئاژانسی گەردونی ناسا بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشایی ئەورووپی و دەزگای بۆشایی کەنەدا، ھەستان بەدروستکردنی گەورەترین و بەھێزترین تیلیسکۆپ لە جیھاندا، کە بوار دەدا بە زاناکان کە ڕووداوەکانی ١٣٫٥ ملیارد ساڵی پێش ئێستا ببین، واتا ٢٢٠ ملیۆن ساڵ پێش "تەقینەوە گەوەرەکە". پێی دەڵێن " تەلیسکۆپی جەیمس ویبی گەردوونی (JWST)"، گەورەترین تەلیسکۆپە و ١٠٠ ھێندەی تێلیسکۆبی "تەلیسکۆپی ھەبڵ Hubble" بەھێزترە و چاوەڕوان دەکرێ تەلیسکۆپی "JWST" بکەوێتەکار بە ھەموو وزەیەکییەوە.

ئامێرەکان[دەستکاری]

بەراوردکردنی ھاوێنەی تەلیسکۆپی جەیمس وێب و تەلیسکۆپی ھەبڵ
بەراوردکردنی ھاوێنەی تەلیسکۆپی جەیمس وێب و تەلیسکۆپی ھەبڵ
Lagrange Point L2

تیلسکۆبیJWST ئاوێنەکەی تیرەکەی دەگاتە ٦٫٥ مەتر، کە ئەمەش ٣ ھێندەی تەلیسکۆپی "ھابل Hubble"، تواناکەی ٧٠ جار بەھێزتر لە ھابل لە کۆکردنەوەی ڕووناکی، چوار کامێرا لە خۆ دەگرێ، و پێوەری شەبەنگی کە ھەڵدەستێ بە شیکردنەوە و جیاکردنەوەی ڕووناکی بۆ شەبەنگەکانی ڕووناکی، پاشان ھەڵدەستێ بە ژمارەی کردنی ئاماژەکان وەک ئاماژەیەک بۆ درێژی شەپۆلی ڕووناکی. ئامێرێکی ھەستیاری لەسەرە، و ئامێرێکی تری لەسەرە کە شەبەنگی بەرگە ھەوای ھەسارەکانی تری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری خۆمان شی دەکاتەوە کە پێدەڵێن "Exoplanets "، کە یارمەتیمان دەدا لە زانینی بەرگە ھەوای ئەو ھەسارانە و لەچی پێکھاتوە؟، ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورە و بەرچاو دەبێت لە زانینی ژیان لەسەر ھەسارەکانی تر. سەرەڕای ئەوەی کە تەلیسکۆپی ھابل ٢٥ ساڵە بەردەوامە لە سووڕانەوە، بەڵام تیلسکۆبیJWST برردەوام دەبێ تا دەگاتە خاڵێک کە پێدەڵێن "Lagrangain ". ئەم تلیسکۆبە لە خولگەی "L2" دەگیرسێتەوە کە یەکێکە لە ٥ خاڵەکەی Lagrangain کە بریتین لە "L1 , L2 , L3 , L4 , L5 " کە لە ڕێگای ھەندێک یاسای ماتماتیکی دیاری دەکرێت. ژمێریارییەکی زۆر ورد دەکات بۆ تیشکی ژێر سوور، لە خاڵێک دەبێ کە ١٥٠ ملیۆن کیلۆ مەتر لە زەویەوە دوورە. لەوانەیە ئەم تێلیسکۆپە زۆر شتی نھێنیمان بۆ ئاشکرا بکات کە پێشتر ھیچمان لە بارەیەوە نەزانیبێ.

یه‌كه‌م وێنه‌[دەستکاری]

یەکەم وێنەی ورد و رەنگاوڕەنگی تەلیسکۆپی بۆشاییی جەیمز وێب

یەکەم وێنەی ورد و رەنگاوڕەنگی تەلەسکۆپی جەیمز وێب ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه‌.

سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێ لە بواری فەلەکناسیدا دەستی پێکردووە لەکاتێکدا جیهان یەکەم چاوی لە توانا تەواوەکانی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێبی ناسا وەردەگرێت، کە هاوبەشییە لەگەڵ ESA (دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا) و CSA (دەزگای بۆشایی ئاسمانی کەنەدا). یەکەم وێنەی تەواو ڕەنگاوڕەنگی تەلەسکۆپەکە و زانیارییە سپێکترۆسکۆپیەکان لە میانی پەخشێکی تەلەفزیۆنیدا لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (١٤:٣٠ UTC) لە سێشەممە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەنتەری فڕینی بۆشایی ئاسمانی گۆداردی ناسا لە گرینبێڵت لە ویلایەتی میریلاند بڵاوکرانەوە. ئەم ئامانجانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە نوێنەرایەتی شەپۆلی یەکەمی وێنە و سپێکتری زانستی تەواو ڕەنگاوڕەنگ دەکەن کە ڕوانگەکە کۆی کردووەتەوە، و دەستپێکردنی فەرمی کارەکانی زانستی گشتی وێب. ئەوان لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە هەڵبژێردران کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی ناسا، ESA، CSA، و دامەزراوەی زانستی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمان.

ئەم یەکەم وێنانە لە گەورەترین و بەهێزترین تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جیهانەوە وێب بە تەواوی هێزی خۆیەوە نیشان دەدەن، کە ئامادەیە دەست بە ئەرکەکەی بکات بۆ هەڵدانەوەی گەردوونی ژێر سوور.

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی: ناسا یەکەم وێنەی تەلەسکۆپی وێب لە گەردوونی نەبینراو ئاشکرا دەکات[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "JWST". www.jwst.nasa.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Webb's Launch GSFC/NASA". www.jwst.nasa.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-27.
  3. ^ Howell, Elizabeth; published, Daisy Dobrijevic (2021-12-25). "NASA's James Webb Space Telescope: Hubble's Cosmic Successor". Space.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-27.
  4. ^ "The world's most powerful space telescope has launched at last". Science (بە ئینگلیزی). 2021-12-25. Retrieved 2021-12-28.
  5. ^ Dunbar, Brian (2022-06-08). "First Images from the James Webb Space Telescope". NASA. Retrieved 2022-07-13.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]