دەزگای بۆشاییی کەنەدا
| جۆر | زانستی |
|---|---|
| بوار | بۆشاییی ئاسمان، گەردوون |
| دامەزراوە لە | ١ی ئازاری ١٩٨٩ |
| شوێنی سەرەکی | لۆنگوێل |
| ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | کەنەدا |
| بەڕێوەبەران | ستیڤ ماکلین |
| ماڵپەڕ | دەزگای بۆشاییی کەنەدا |
دەزگای بۆشاییی کەنەدا (بە ئینگلیزی:Canadian Space Agency) کورتکراوە بە (CSA، ASC) گوزارشت لە دەزگایەکی فیدڕاڵیی نیشتیمانیی کەنەدا دەکات کە تایبەتە بە پڕۆژەکانی بۆشاییی ئاسمان، لە ١ی ئازاری ١٩٨٩
شێوە
[دەستکاری]دەزگای بۆشایی کەنەدا ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ دەزگا بۆشایییەکانی جیھان لە یەک کاتدا ٦٧٠ کارمەندی چالاک لەو دەزگایە کار دەکەن (سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢) و لە ٪٩٠ـی کارمەندەکان سەرقاڵی کارکردنن لە ناوەندی بۆشاییی جۆن تشابمان
ڕێساکانی دەزگا
[دەستکاری]دەزگای بۆشاییی کەنەدا جیاواز لە دەزگاکانی ناسا و دەزگای بۆشاییی ئەورووپی (ESA) و دەزگای بۆشاییی ڕووسی (FKA)، ئامانجی پەرەپێدانی پڕۆژە بۆشایییەکانە بۆ زیاتر ئاگاداری و ئاسایشی زیاتر بۆ گەیشتن بە بۆشاییی ئاسمان. دەزگای بۆشاییی کەنەدا پەیوەندی ھەیە لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەورووپی و ناساوە بە تێچوویەکی کەم بەشداری کردووە لە پڕۆژە گەورەکانی ئەو دوو دەزگایە وەک: وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی و تەلیسکۆبی جەیمز وێب
سەرۆکەکان
[دەستکاری]
| ناو | ماوەی سەرۆکایەتی | |
|---|---|---|
| لیکرین کێروین | ١٩٨٩ - ١٩٩٢ | |
| رۆناڵد دۆری | ١٩٩٢ - ١٩٩٤ | |
| ویڵیام ماکدۆناڵد ئایفینیز | ١٩٩٤ - ٢٠٠١ | |
| مارک گارنۆ | ٢٠٠١ - ٢٠٠٧ | |
| گای بوجود | ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ | |
| ستیڤ ماکلین | ٢٠٠٨ - |
مانگە دەستکردەکان
[دەستکاری]
بۆ چاودێریکردنی زەوی دەزگای بۆشایی کەنەدا چەندین مانگی دەستکردی ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کردووە ئەوانیش:
- ڕاداراست ١: نێردرا لە تشرینی دووەمی ١٩٩٥، ئەوە یەکەم مانگی دەستکردی دەزگای بۆشایی کەنەدا بوو ڕەوانەی دەرەوەی زەوی بکرێت
- ڕاداراست ٢: ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، ئەو مانگە دەستکردە جۆرێکی باشی مانگی دەستکردی ڕاداراست ١ بوو.
| ژمارە | مانگە دەستکردەکان | ڕێکەوتی ناردن | کارەکانیان |
|---|---|---|---|
| ١ | ئاڵویت١ | ٢٩ـی ئەیلولی ١٩٩٢ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
| ٢ | ئاڵویت٢ | ٢٩ـی تشرینی دووەمی ١٩٦٥ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
| ٣ | ISIS I | ٣٠ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
| ٤ | ISIS II | ١ـی نیسانی ١٩٧٠ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
| ٥ | Hermes | ١٧ـی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ | مانگی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە |
| ٦ | ڕاداراست١ | ٤ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ | مانگی دەستکرد بۆ دووری گەردوون و چاودێری زەوی |
| ٧ | MOST | ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٠٣ | بۆ ڕوانگەی گەردوون |
| ٨ | SCISAT-1 | ١٢ـی ئابی ٢٠٠٣ | بۆ چاودێریکردنی تەوشک |
| ٩ | ڕاداراست٢ | ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ | مانگێکی دەستکرد بۆ دووری گەردوون |
| ١٠ | CASSIOPE | ٢٠١٢ | ڕوانگەی چۆنیەتی کەشوھەوای گەردوون |
| ١١ | NEOSSat | ٢٠١٢ | ڕوانگەیەک بۆ ھەسارەکان و مانگە دەستکردەکان |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی سەرەکی دەزگای بۆشاییی کەنەدا
- ڕێکخراوەی کەنەدا
- لێکۆڵینەوەی تەووشک ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم کەنەدا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |