بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان ١

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/١ نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations، کورت دەکرێتەوە بۆ UN، یوو ئێن) ڕێکخراوێکی نێوان میرییەکانە کە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بریتین لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان، بەدەستھێنانی ھاوکاری نێونەتەوەیی و بوون بە ناوەندێک بۆ ھاوئاھەنگی کردەوەکانی گەلان. گەورەترین و ئاشناترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە لە جیھاندا، بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرکە، ھەروەھا ئۆفیسی سەرەکی دیکەی لە ژنێڤ، نایرۆبی، ڤیەننا و لاھای ھەیە. (تەواوی وتار...) زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان ٢

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/٢ کۆمەڵەی نەتەوەکان ڕێکخراوەیەکی ناونەتەوەیی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٠ و لە ئاکامی پەسەندکرانی پەیماننامەی ڤێرسای دامەزرا و بە دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٦ لێک ھەڵوەشایەوە. کۆمەڵەکە سەرجەم ٥٨ ئەندامی بوو و ئامانجەکانی بریتین بوون لە: چەکداماڵینی جیھانی، بەرگری لە پێشھاتنی شەڕ، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامان لە ڕێگەی وتوبێژ و دیپلۆماسی و ھەروەھا باشترکردنی باری ژیان لە ئاستی جیھانیدا. (تەواوی وتار...) زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان ٣

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/٣ ڕێکخراوەی پەروەردەیی زانستی و کەلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان کورتکراوە بۆ یوونێسکۆ (بە ئینگلیزی: United Nations Educational, Scientific and CulturalOrganization کورتکراوە: UNESCO) یەکێکە لە بەرنامە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە. لە یوونێسکۆدا ١٩٣ وڵات ئەندامن. بنکەی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لە پاریسە، زیاتر لە ٥٠ نووسینگە و بەشی لە وڵاتانی تری جیھاندا ھەیە. (تەواوی وتار...) زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان ٤

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/٤ ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا. (تەواوی وتار...) زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان ٥

دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/٥ ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی (بە ئینگلیزی: World Health Organization، بە کورتی: WHO)، دەزگایەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وەک دەزگایەک هاوکارە لەسەر تەندروستیی گشتیی نێونەتەوەیی کار دەکات. لە ڕێکەوتی ٧ی نیسانی ١٩٤٨ دامەزراوە و نووسینگەی سەرەکی لە شاری ژنێڤە لە سویسڕا. ئەم دەزگایە ئەرک و سەرچاوەکانی لە پێشکاری بە ناوی "ڕێکخراوەی تەندروستی" (Health Organization) بە میرات وەرگرت، کە ئەویش دەزگایەک بوو لە کاتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان. (تەواوی وتار...) زیاتر...