دێنس سوارێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێنس سوارێز لەگەڵ یانەی «ڤیاڕیال»، ساڵی ٢٠١٥

دێنس سوارێز فێرناندێز (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈdenis ˈswaɾeθ feɾˈnandeθ]؛ لەدایکبووی ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤) یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانییە کە یاری بۆ یانەی سەلتا ڤیگۆ دەکات لە ڕۆڵی ناوەڕاستدا.

کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

دەستپێک[دەستکاری]

لەدایکبووی سالسێدا دی کاسیلاس، پۆنتێڤێدرا، گالیسیا، سوارێز یاریدەکرد بۆ یانەی «پۆرینۆ ئیندەستریال» لەگەڵ «سەلتا ڤیگۆ».

مانچستەر سیتی[دەستکاری]

سوارێز پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە کرد، سوارێز خواستێکی زۆریشی بۆ ھات لەلایەن بارسێلۆنا، چێڵسی و مانچستەر یونایتدی شان لە شاندەرییان کە داوای کڕینی سوارێزییان دا بە بڕی ٨٥٠٬٠٠٠ یۆڕۆوە، و ٢٫٧٥ میلیۆن دۆلاری زیادەیان دەدا بەپێی ئاستی یارییەکانی سوارێز.[١]

سوارێز یاریکرد لە یاریێکی دۆستانەدا لەگەڵ یانەی «لۆس ئانجلس گالاکسی»، سوارێز ھاتە نێو یاریگا لە شوێنی یاریزان ئیدن دزیکۆ لە خوولەکی ٨٨، پەناڵتیێکیشی لێدا دوای خوولەکی زیادکراوی یارییەکە. سوارێز یاریزانێکی یەدەگی بەکارنەکراوبوو لە یاری دژی یانەی «بێرمینگھام سیتی» لە جامی کاراباو. لە یاری داھاتووی جامی کاراباو، سوارێز یەکەم یاری پیشەگەری خۆی کرد لەگەڵ مانچستەر سیتی لە بردنەوەیەکی (٥–٢) دژی یانەی «بێرمینگھام واندەرەرس». لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٢، سوارێز بەشداری کرد لە یانەی یەدەگی مانچستەر سیتی دژی یانەی مانچستەر یونایتد لە جامی پیشەگەری مانچستەر، ھەرچەندە بە ئەنجامی (٢–٠) یارییەکەیان دۆڕاند.[٢] ساڵی ٢٠١٢، سوارێز وەک باشترین یاریزانی لاوی یانەکە ھەڵبژێردرا لەلایەن ھاندەرانەوە.

بارسێلۆنا[دەستکاری]

لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٣، سوارێز رێککەوتنێکی ٤ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە بڕێکی نەزانراو. وەرزی (٢٠١٣–٢٠١٤)، سوارێز زیاتر بۆ یانەی بارسێلۆنای ئاستی پلە دوو لە خوولی ئیسپانیای ئاستی پلە دوو (سیگوندا دیڤیژن) بۆ پەرەسەندنی تواناکانی.[٣]

ڤیاڕیال[دەستکاری]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٥، سوارێز ڕیککەوتنێکی ٤ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی ڤیاڕیال بە بڕێکی نەزانراو.[٣]

گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا[دەستکاری]

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦، بارسێلۆنا گەڕانەوەی سوارێزی بۆ یانەکەیان ڕاگەیاند. بارسێلۆنا بە بڕی ٣٫٥ میلیۆن یۆڕۆوە سوارێزییان گەیاندە ڕیزەکانیان، سوارێز ڕێککەوتنێکی ٤ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەکە و بەپێی ژمارەی سوارێز بۆ یانەکە،[٤][٥] بارسێلۆنا ھەلی ئەوەیان پێدرا بۆ درێژکردنەوەی ساڵیک لە ڕێککەوتنی سوارێز و بارسێلۆنا. لە یەکەم وەرزی لەگەڵ بارسێلۆنا، سوارێز تەنھا لە ١٢ یاری بەشداربوو.[٦]

ئاڕسناڵ (خواستن)[دەستکاری]

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، سوارێز پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرزی (٢٠١٨–٢٠١٩).[٧][٨]

سەلتا ڤیگۆ[دەستکاری]

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، ڕێککەوتنێکی ٤ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی سەلتا ڤیگۆ بە بڕی ١٦ میلیۆن یۆڕۆ.

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

سوارێز دوو گۆڵی بۆ یانەی نێودەوڵەتی ئیسپانیای ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان، دژی ھەڵبژاردەی مۆڵدۆڤا و ئێرلەندا. سوارێز بەشداریکرد جامی یۆڕۆی ئاستی تەمەنی ژێر ١٩ ساڵان کە توانییان جامەکە بەرزبکەنەوە. سوارێز لە خوولەکی ٧١ی یاری کۆتایی یۆڕۆ ھاتە نێو یاریگا دژی ھەڵبژاردەی یۆنان. سوارێز ٦ یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی کرد، توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و لە ٢٨٤ خوولەک بەشداربێت.

لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦، سوارێک یەکەم یاری پیشەگەری خۆی کرد بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا. لە گێمی دووەم، وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یاریگا لە شوێنی یاریزان دەیڤد ڤیا لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی بۆسنیا و ھێرزەگۆڤینا.[٩]

ئامارەکان[دەستکاری]

.[١٠][١١][١٢]

یانە وەرز خوول خوولی ناوخۆیی جام ئەوڕووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
مانچستەر سیتی ٢٠١١–١٢ خوولی ئینگلیزی (پریمەر لیگ) ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
٢٠١٢–١٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
گشتی ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
بارسێلۆنای ئاستی پلە دوو ٢٠١٣–١٤ خوولی ئیسپانی ئاستی پلە دوو ٣٦ ٧ ٣٦ ٧
گشتی ٣٦ ٧ ٣٦ ٧
سیڤیلیا (خواستن) ٢٠١٤–١٥ خوولی ئیسپانی (لا لیگا) ٣١ ٢ ٦ ١ ٩ ٣ ١ ٠ ٤٧ ٦
گشتی ٣١ ٢ ٦ ١ ٩ ٣ ١ ٠ ٤٧ ٦
ڤیاڕیال ٢٠١٥–١٦ خوولی ئیسپانی (لا لیگا) ٣٣ ٤ ٢ ٠ ١٣ ١ ٤٦ ٥
گشتی ٣٣ ٤ ٢ ٠ ١٣ ١ ٤٨ ٥
بارسێلۆنا ٢٠١٦–١٧ خوولی ئیسپانی (لا لیگا) ٢٦ ١ ٧ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ ٣٦ ٣
٢٠١٧–١٨ ١٨ ٢ ٥ ١ ٣ ٠ ١ ٠ ٢٧ ٣
٢٠١٨–١٩ ٢ ٠ ٤ ٢ ٢ ٠ ٠ ٠ ٨ ٢
گشتی ٤٦ ٣ ١٥ ٣ ٦ ٠ ٣ ٠ ٧١ ٨
ئارسیناڵ (خواستن) ٢٠١٨–١٩ خوولی ئینگلیزی (پریمەر لیگ) ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٦ ٠
گشتی ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٦ ٠
کۆی گشتی ١٥٠ ١٦ ٢٣ ٤ ٢ ٠ ٣٠ ٤ ٤ ٠ ٢١٠ ٢٦

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

سیڤیلیا

یۆڕۆ لیگ یەک جار: ٢٠١٤–٢٠١٥

بارسێلۆنا

لا لیگا دوو جار: ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٧–٢٠١٨

جامی شای ئیسپانیا دوو جار: ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٧–٢٠١٨

جامی سووپەری یەک جار: ٢٠١٦

ھەڵبژاردە[دەستکاری]

ئیسپانیای ئاستی ژێر ١٩ ساڵان

جامی یۆڕۆی ئاستی ژێر ١٩ ساڵان یەک جار: ٢٠١٢

ئیسپانیای ئاستی ژێر ٢١ ساڵان

پلەی دووەم بوو لە یۆڕۆی ئاستی ژێر ٢١ ساڵان یەک جار: ٢٠١٧.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Man City trump Barcelona in snapping up Suarez from Celta Vigo". Daily Mail. London. 23 May 2011. Retrieved 27 October 2011.
  2. ^ "Page Not Found – Common – Manchester City FC". {{cite web}}: Cite uses generic title (help) ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "¡Bienvenido, Denis Suárez!" [Welcome, Denis Suárez!] (بە ئیسپانی). Villarreal's official website. 29 August 2015. Archived from the original on 1 September 2015. Retrieved 29 August 2015. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Denis Suárez joins FC Barcelona The player will have a medical on Tuesday and will be presented officially on Wednesday". FC Barcelona. 4 July 2016. Retrieved 4 July 2016.
  5. ^ Fernandez-Abascal, Eduardo. "Denis Suarez to Barcelona: Spaniard agrees terms to become Luis Enrique's first summer signing". Business Insider UK.
  6. ^ Archer, Bruce (18 May 2017). "Barcelona transfer news: Board urges midfielder to stay despite Valencia interest".
  7. ^ "Arsenal loan Denis Suarez from Barcelona until end of season". 30 January 2019. Retrieved 30 January 2019.
  8. ^ "Denis Suárez: Arsenal sign Barcelona midfielder on loan". BBC Sport. 30 January 2019. Retrieved 30 January 2019.
  9. ^ "Euro 2016: Del Bosque hands debuts to eight players – MARCA English". Marca. Archived from the original on 4ی Juneی 2019. Retrieved 7ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ داڕێژە:Soccerbase
  11. ^ دێنس سوارێز لە ساکروێی
  12. ^ "Denis Suárez in 2017/18". ESPN FC. Retrieved 29 April 2018.
  13. ^ https://www.uefa.com/under21/season=2017/teams/team=200122/squad/index.html
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 7ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)