لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
| پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. تکایە ئەم وتارە دەستکاری بکەن و پەرەی پێبدەن بۆ ئەوەی ڕووداو و زانیارییە نوێیەکان لەخۆبگرێت. |
یانەی تۆپی پێی مانچستر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مەنچستر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور، ئەم شێخە ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو. یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بەنێوی شارێک بۆ مەنچستر کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە. دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی، یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە کە تێیدا توانیان دوو جار لەسەریەک لە وەرزەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨ - ٢٠١٩ نازناوی پریمەرلیگ ببەنەوە لەگەڵ دوو جامی کاراباو و جامێکی ئێف ئەی(جامی یەکێتی ئینگلیزی)
- خولی پرێمەر لیگ ٦ جار لەساڵانی: ١٩٣٦–٣٧, ١٩٦٧–٦٨, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٣–١٤، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨ - ٢٠١٩، ٢٠٢٠-٢٠٢١, ٢٠٢١-٢٠٢٢
- جامی ئینگلتەڕا (جامی کاراباو) ٦ جار لەساڵانی ١٩٠٤، ١٩٣٤، ١٩٥٦، ١٩٦٩، ٢٠١١. ٢٠١٤
- جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠
- ئێف ئەی کەپ ٥ جار ١٩٠٤, ١٩٣٤, ١٩٥٦, ١٩٦٩, ٢٠١١
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
|
---|
٢٠١٣-١٤ | |
---|
یانە پێشووەکان | |
---|
پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکان | |
---|
|