بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆگلاس ماکارتور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆگلاس ماکارتور
بە ئینگلیزی: Douglas MacArthur
لەدایکبوون٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠
لیتل ڕاک، ئارکنساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٥ی نیسانی ١٩٦٤(١٩٦٤-٠٤-٠٥) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دڵسۆزیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فلیپین
ھۆی مەرگسستیی گورچیلە
شوێنی ناشتنMacArthur Memorial
باوکArthur MacArthur, Jr.
دایکMary Pinckney Hardy
خوشک و براArthur MacArthur III
ھاوسەرJean MacArthur، Louise Cromwell
منداڵArthur McArthur IV
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی، Dothraki
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەئەفسەری سەربازی، army officer
پۆستەکانChief of Staff of the United States Army
پەروەردەUnited States Army Command and General Staff College، United States Military Academy، Milwaukee High School of the Arts
دەستپێکی چالاکی١٩٠٣
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری
Wearscorncob pipe
بەشداربووە لەجەنگی جیھانیی یەکەم
پلەی سەربازیGeneral of the Army
لقی سەربازیPhilippine Army، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕووداوە بەرچاوەکانDouglas MacArthur's escape from the Philippines
دۆگلاس ماکارتور

دۆگلاس ماکارتور (ماوەی ژیان:٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠ تاکوو ٥ی نیسانی ١٩٦٤) ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی بووە لەنەتەوەیەکگرتوەکان و پلەی موشیری ھەبووە لە سووپای فلیپین، لە ساڵانی سیەکانی سەدەی بیستەم سەرکردەی سوپای ئەمریکا بووە و ڕۆڵێکی بەرچاو و باڵای گێڕاوە لە جەنگی دەریای ھێمن لەکاتی شەڕی جیهانی دووەمدا. دۆگلاس سەرکردەی ھێزەکانی ئەمریکا بووە لە فلیپین و لە ساڵی ١٩٣٧ دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی یابان جەنگی لەدژی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، ڕۆزفڵتی سەرۆکی ئەمریکا ناردوێتی بەشوێنیا و گەڕاندوێتێوە بۆ نێو سووپای ئەمریکا و پلەی کردووە بەفەریق بەرەیەکی بەربڵاوی باشووری ڕوژھەڵاتی ئاسیا و دەریای ھێمن بەمەبەستی دەستبەسەراگرتنەوەی ئەو دوورگانەی کە یابان داگیری کردبوون. دۆگلاس لەکاتی شەڕی جیهانی دووەم دا پلەی سەرکردەی ھێزە پیادەکانی ئەمریکای لە ناوچەی دەریای ھێمن و باشووری ڕۆژھەڵات وەرگرتووە، دوای ئەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکەوتووە بەسەر یاباندا بەبڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلار خەڵاتی پێبەخشراوە، لەدوای داگیرکردنی یابان لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ ساڵی ١٩٥١ کراوە بە حاکمی سەربازی یابان و ھاوکار بووە لە دروستکردنی ئەو وڵاتە و سیستمێکی دیموکراتی لەیابان دامەزراندووە و دەستێکی باڵاشی ھەبووە لە دانانی ڕەشنوسی دەستوری یابان. دۆگلاس لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا سەرکردایەتی ھێزەکانی ئوستورالیا کردووە و لە ساڵی ١٩٥٠ و ساڵی ١٩٥١ سەرکردایەتی ھێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانی کردووە لە کۆریای باشوور و بەھۆی دژایەتی کردنی سیاسەتەکانێوە لەجەنگی کۆریا لەلایەن ھاری ترۆمانی سەرۆکی ئەمریکاوە بەیەکجاری خانەنشین کراوە. دۆگلاس ماکارسەر لەجەنگەکانی جیھانی یەکەم و جیھانی دووەم و جەنگی کۆریادا بەشداری کردووە و جەنگاوە و یەکێکە لەو پێنچ کەسەی بەدرێژایی مێژووی ئەمریکا پلەوپایەی ژنەڕاڵی سووپای وەرگرتووە و لە ٥ ئیبریلی ساڵی ١٩٦٤ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە واشنتن کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە

[دەستکاری]