دەروازە:فلیپین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

فلیپین بە فەرمی کۆماری فلیپین (بە ئینگلیزی: Filipino) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیادا. پایتەختەکەی شاری مانیلایە. خەڵکی فلیپین بە زمانی فیلیپینی کە بنەماکەی زمانی تەگالۆگە قسە دەکەن. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی فلیپین ١٠٠,٠٩٦,٤٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ١.٣٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٣.٢ ساڵە. ھەروەھا ٥٠ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.


ھەنووکە ٣١ وتار لە دەروازەی فلیپیندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

فلیپین بە فەرمی کۆماری فلیپین وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیادا. پایتەختەکەی شاری مانێلایە. فلیپین لە ٧١٠٠ دورگە پێک ھاتووە و سنوری وشکانی لەگەڵ ھیچ وڵاتێک نییە. وەھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژئاوای زەریای ھادی ڕووبەرەکەی ٣٠٠٫٠٠٠ ھەزار کیلۆمەترە. لە ڕووی سامانی سروشتی خاوەنی نەوت و زێڕو نیکل و زیوە ھەروەھا ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانی ھەیە. لە ڕووی کارگێرییەوە بەسەر ٣٠ ناوچە دابەشکراوە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنی دوورگەیەک لە فلیپین

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

گلۆریا ئارۆیۆ (Gloria Macapagal Arroyo؛ لە دایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٤٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان و ئەکادیمیی فلیپینییە. ئەو لە ماوەی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ تاوەکوو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بووە ١٤ەمینن سەرۆکی وڵاتی فلیپین. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠، بووەتە سەرۆکی دامەزراوەی زانکۆی ئەنگەلیس. گلۆریا لە ماوەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٨ تاوەکوو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١، جێگری سەرۆکی فلیپین بوو. هەروەها لە ماوەی ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، سەرۆکی پەرلەمانی فلیپین بووە. ئەو لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٨، سیناتۆر بووە لە پەرلەمانی فلیپین. گلۆریا لە ساڵی ١٩٦٨ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆزێ میگێل ئارۆیۆ ئەنجامدا، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی سێ منداڵن.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان