دۆنی یێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆنی یێن جی-دان زیاتر بە دۆنی یەن ناسراوە[١] (بە چینی: 甄子丹، لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٣) ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر و یاریزانی ھونەرە جەنگییەکانە لە چین.[٢][٣] دۆنی یێن یەکێکە لە باشترین ئەستێرەکانی فیلمی ئەکشن لە ھۆنگ کۆنگ. دۆنی یێن یاریزانێکی زۆر باشی ھونەرە جەنگییەکانە و بەشدارە لە کاراتێ، بۆکسەر، کیک بۆکسێن، جودۆ، جوجیتسۆ، موای تای، تایکواندۆ، ھاپکیدۆ، وشو، جیت کۆنگ دۆ، جیوجیتسۆی بەڕازیلی، تای چی، ھۆنگ جیا، ساندا، زۆرانبازی (کۆنگ فو)، وینگ چون و چونگتۆنگ تێنگ وەک پاسکیلسوار و گۆرانیبێژی و ڕاپەریش کاری کردووە؛ و شارەزایی و لێھاتوویی تەواوی لە بواری وینگ چوندا ھەیە، بەجۆرێک لە زنجیرەفیلمی پیاوێک بەناوی ئیپ، ڕۆڵی مامۆستا ئیپ دەگێڕێت کە خۆی مامۆستایەکی تەواوەتی وینگ چونە. یەکێکە لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئاسیا لە بواری نواندن لە دەیەی ٢٠٠٠دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Martial arts superstar Donnie Yen reveals past financial struggles". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2019-07-14. Retrieved 2019-07-17.
  2. ^ Lim, Dennis (23 January 2011). "Enter the Teacher to the Dragon of Martial Arts Films". The New York Times. Retrieved 17 December 2011.
  3. ^ Berwick, Stephan (23 December 2000). "Donnie Yen: The Evolution of an American Martial Artist". Kung Fu Magazine. Retrieved 11 May 2015.