داگ ھاممەرشوێلد
داگ ھاممەرشوێلد | |
---|---|
Dag Hammarskjöld | |
لەدایکبوون | ٢٩ی تەممووزی ١٩٠٥ Jönköping |
مەرگ | ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ (٥٦ ساڵ ژیاوە) Ndola (Federation of Rhodesia and Nyasaland) |
گۆڕ | Uppsala Old Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، ئابووریناس، شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف |
شوێنکار |
|
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
باوان | |
خێزان | Åke Hammarskjöld، Bo Hammarskjöld، Sten Hammarskjöld |
خانەدان | Hammarskjöld family |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.daghammarskjold.se |
واژوو | |
پلە | سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٥٣–١٩٦١)، secretary of state (١٩٣٦–١٩٤٥)، Minister of Foreign Trade (١٩٥١–١٩٥٣)، seat 17 of the Swedish Academy (١٩٥٤–١٩٦١) |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (شوبات ٢٠٢٠) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
داگ ھاممەرشوێلد (بە سوێدی: Dag Hammarskjöld، ١٩٠٥–١٩٦١) دیپلۆماتی سویدی لە ساڵی ١٩٥٣وە ھەتا ڕۆژی مردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ساڵی ٤٥-١٩٣٦ پێگەی یاریدەری وەزیر Secretary of State پی درا لە وەزارەتی دارایی و ساڵی ١٩٤٦ چووە وەزارەتی ھەندەران. ساڵانی ٤٨-١٩٤٧ نوێنەری سوید بوو لە گفتوگۆی[١] OEEC دا و ساڵانی ٥١-١٩٤٩ یاریدەری وەزیر بوو لە وەزارەتی ھەندەران. ھاممەرشوێلد ساڵانی ٥٣-١٩٥١ بووە وەزیری ڕاوێژکار (وەزیری بێ وەزارەت).
لە ساڵی ١٩٥٣ وە و پاش ماوەیەک بەرھەڵستی لە لایەن سۆڤیەتەوە، ھاممەرشوێلد بە سکرتێری گشتیی UN ھاتە ھەڵبژاردن. لە ساڵی ١٩٥٤ ەوە بووە ئەندامی ئەکادێمیی سویدی[٢](Swedish Academy (Svenska Akademien. ھممارشوێلد وەک سەکرتێری گشتیی UN خزمەتی جێگرتووی کرد و سالارییەکی تەواو نوێی بەم پێگەیە بەخشی. ھەر بۆ نموونە لە تەنگژەی سوێسدا، ساڵی ١٩٥٦ ھەڵوێستی ھاممەرشوێلد بووە ھۆی ساز کردنی ھێزێکی ئاشتیپارێزی UN بۆ ئەو ناوچەیە و پاشان بووە دەستاوێژێکی کاریگەر بۆ نێوبژی لە ناکۆکیی چەکدارانەدا.
تەنگژەی کۆنگۆ
[دەستکاری]لە تەنگژەی کۆنگۆدا، ساڵی ١٩٦٠، ھاممەرشوێلد نۆرەیەکی چالاکی بینی و ھەوڵی دا چارەیەک بگرێتە بەر یەکبوونی کۆنگۆ بپارێزێت. ھاوکات خەباتی دەکرد بۆ سەرفەرازبوونی پێگەی سەکرتێری گشتی. بەڵام ئەم ھەوڵانەی تووشی بەربەست بوون لە لایەن سۆڤیەتەوە، ئەمان ھەم ڕەخنەیان لە ڕێبازەکەی ھاممەرشوێلد ھەبوو بۆ چارەسەری کێشەی کۆنگۆ، ھەم دژی ئەم چالاکی و سەرفەرازییەی UN بوون لە سەختانگی نێودەوڵەتیدا.
مانگی سێپتەمبەری ١٩٦١ لە ناوچەی Ndola لە وەڵاتی زامبیای ئێستا فڕۆکەکەی ھاممەرشوێلد بەربۆیەوە و ئەمیش کوژرا.
کێلەڕێ
[دەستکاری]فرەلایەنیی کەسایەتیی ھاممەرشوێلد بە تایبەتی لەو بەرھەمانەدا خویا دەبن کە پاش مردنی خۆی، ساڵی ١٩٦٣ بە ناوی «کێلەڕێ» Vägmärken بڵاو کرانەوە.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Organisation for European Economic Co-operation (OEEC) / Organisation for Economic Co-operation and Development (OECD)
- ^ Swedish Academy http://www.svenskaakademien.se/en
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Nationalencyklopedin[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- Kaj Falkman 96-97 «ھەشتەوانەی دیپلۆماسی»
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داگ ھاممەرشوێلد تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو وتارانەی بەستەریان زۆر کەمە لە شوبات ٢٠٢٠
- وتارە ھەتیوەکان لە شوبات ٢٠٢٠
- Pages using Lang-xx templates
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧
- لەدایکبووانی ١٩٠٥
- مردووانی ١٩٦١
- وەرگرانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل
- دیپلۆماسی
- ئابوورزانانی سەدەی ٢٠ەم
- دەرچووانی زانکۆی ئەپسالا
- خەڵکی قەیرانی کۆنگۆ