داگ ھاممەرشوێلد
داگ ھاممەرشوێلد | |
---|---|
بە سویدی: Dag Hammarskjöld | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٩ی تەممووزی ١٩٠٥ Jönköping Town، سوێد |
مردن | ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١ Ndola، زامبیا | (٥٦ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | aviation accident |
شوێنی ناشتن | Uppsala old cemetery |
باوک | Hjalmar Hammarskjöld |
دایک | Agnes Maria Carolina Almquist |
خوشک و برا | Åke Hammarskjöld، Bo Hammarskjöld، Sten Hammarskjöld |
ھاوسەر | |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی سویدی |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، ئابووریناس، شاعیر، نووسەر |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان، Ministry of Finance |
پۆستەکان | سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، secretary of state، Minister of Foreign Trade، seat 17 of the Swedish Academy |
ئەندامی | Swedish Academy، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست |
پەروەردە | Uppsala University، Stockholm University، Q64438163 |
قوتابیی | Hildur Akselsson |
ئەندامی حیزبی سیاسی | independent politician |
Lifestyle | mysticism |
ئایین | Lutheranism |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
وێبگە | https://www.daghammarskjold.se |
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (شوبات ٢٠٢٠) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (شوبات ٢٠٢٠) |
داگ ھاممەرشوێلد (بە سویدی: Dag Hammarskjöld، ١٩٠٥–١٩٦١) دیپلۆماتی سویدی لە ساڵی ١٩٥٣وە ھەتا ڕۆژی مردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ساڵی ٤٥-١٩٣٦ پێگەی یاریدەری وەزیر Secretary of State پی درا لە وەزارەتی دارایی و ساڵی ١٩٤٦ چووە وەزارەتی ھەندەران. ساڵانی ٤٨-١٩٤٧ نوێنەری سوید بوو لە گفتوگۆی[١] OEEC دا و ساڵانی ٥١-١٩٤٩ یاریدەری وەزیر بوو لە وەزارەتی ھەندەران. ھاممەرشوێلد ساڵانی ٥٣-١٩٥١ بووە وەزیری ڕاوێژکار (وەزیری بێ وەزارەت).
لە ساڵی ١٩٥٣ وە و پاش ماوەیەک بەرھەڵستی لە لایەن سۆڤیەتەوە، ھاممەرشوێلد بە سکرتێری گشتیی UN ھاتە ھەڵبژاردن. لە ساڵی ١٩٥٤ ەوە بووە ئەندامی ئەکادێمیی سویدی[٢](Swedish Academy (Svenska Akademien. ھممارشوێلد وەک سەکرتێری گشتیی UN خزمەتی جێگرتووی کرد و سالارییەکی تەواو نوێی بەم پێگەیە بەخشی. ھەر بۆ نموونە لە تەنگژەی سوێسدا، ساڵی ١٩٥٦ ھەڵوێستی ھاممەرشوێلد بووە ھۆی ساز کردنی ھێزێکی ئاشتیپارێزی UN بۆ ئەو ناوچەیە و پاشان بووە دەستاوێژێکی کاریگەر بۆ نێوبژی لە ناکۆکیی چەکدارانەدا.
تەنگژەی کۆنگۆ[دەستکاری]
لە تەنگژەی کۆنگۆدا، ساڵی ١٩٦٠، ھاممەرشوێلد نۆرەیەکی چالاکی بینی و ھەوڵی دا چارەیەک بگرێتە بەر یەکبوونی کۆنگۆ بپارێزێت. ھاوکات خەباتی دەکرد بۆ سەرفەرازبوونی پێگەی سەکرتێری گشتی. بەڵام ئەم ھەوڵانەی تووشی بەربەست بوون لە لایەن سۆڤیەتەوە، ئەمان ھەم ڕەخنەیان لە ڕێبازەکەی ھاممەرشوێلد ھەبوو بۆ چارەسەری کێشەی کۆنگۆ، ھەم دژی ئەم چالاکی و سەرفەرازییەی UN بوون لە سەختانگی نێودەوڵەتیدا.
مانگی سێپتەمبەری ١٩٦١ لە ناوچەی Ndola لە وەڵاتی زامبیای ئێستا فڕۆکەکەی ھاممەرشوێلد بەربۆیەوە و ئەمیش کوژرا.
کێلەڕێ[دەستکاری]
فرەلایەنیی کەسایەتیی ھاممەرشوێلد بە تایبەتی لەو بەرھەمانەدا خویا دەبن کە پاش مردنی خۆی، ساڵی ١٩٦٣ بە ناوی «کێلەڕێ» Vägmärken بڵاو کرانەوە.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ Organisation for European Economic Co-operation (OEEC) / Organisation for Economic Co-operation and Development (OECD)
- ^ Swedish Academy http://www.svenskaakademien.se/en
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- Nationalencyklopedin[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- Kaj Falkman 96-97 «ھەشتەوانەی دیپلۆماسی»