بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دارا تۆفیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دارا تۆفیق
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢
سلێمانی، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١(١٩٨١-٠١-٠١) (٤٩ ساڵ ژیاوە)

دارا تۆفیق (١٩٣٢ – تشرینی دووەمی ١٩٨١)، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە کۆتاییەکانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا. وەک ڕاوێژکاری ڕێبەری کورد مستەفا بارزانی[١] زۆرجار وەک ئاسانکاری پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت کاری کردووە. بەھۆی جەماوەریی خۆی لەناو بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کورددا، نووسینەکانی لەسەر بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی و ئاشتیی نەتەوەیی چڕبوونەتەوە. [٢] تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨١، دوای دژایەتیکردنی شەڕی ئێران و عێراق دەستگیرکرا و جارێکی دیکە نەبینرا.[٣]

تۆفیق لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە زانکۆی بەغدا ئەندازیاری شارستانی خوێندووە، بەڵام بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لە زانکۆ دەرکراون و دواتر لە بەریتانیا درێژە بە خوێندن دەدات.[٤]

تا ساڵی ١٩٥٦ تۆفیق یارمەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی ئەورووپا (KSSE)ی لە شاری ویسبادن لە ئەڵمانیا. تۆفیق لە کۆتاییەکانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا وەک کارمەندی سکرتاریەتی فیدراسیۆنی لاوانی دیموکراتی جیھانیی لە شاری بوداپێست کاری کردووە. لە ھەشتەمین کۆنفرانسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب ھەڵبژێردرا.[٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. عراقي، كامران قره داغي - كاتب كردي (٢٥ی شوباتی ٢٠١٩). «كامران قره داغي شاهد على ثورة الكرد (2) :الطريق إلى الجبل وإلى "صوت كردستان" | Daraj». Daraj (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Scarecrow Press. لاپەڕە ٢٣٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٥٦٨-٦. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  3. «حسين الحلي - خرجوا ولم يعودوا». الحوار المتمدن - موبايل (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. https://web.archive.org/web/20210628174207/https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20171127222848143338
  5. https://web.archive.org/web/20210327192219/https://www.calameo.com/read/00403925294b81db5b086
  6. https://web.archive.org/web/20210628174207/https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20171127222848143338
  7. https://web.archive.org/web/20170301000831/https://www.cia.gov/library/readingroom/docs/REDCAP_0033.pdf