خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ (بە عەرەبی جائزة الملک فیصل العالمیة) خەڵاتێکی جیھانییە دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ١٩٧٧ی زاینی دایھێنا. ناونراوە بەناوی مەلیک فەیسەڵ عەبدولعزیز ئال سعود. دەبخشرێتە زانایانی بواری ئیسلام - خوێندنی ئیسلامی - ئەدەبی عەرەبی - پژیشکی و زانست.

لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ئەمیر خالد فەیسەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری ڕاگەیاند: ئەنجومەنی دامەزراوە بریاریدا بە دروستکردنی خەڵاتێکی جیھانی بەناوی مەلیک فەیسەڵ لەبواری ئیسلام و خویندنی ئیسلامی و ئەدەب و خوێندنی زمانی.

لە ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی، ١٩٧٩ی زاینی یەکەمین خەڵات دابەشکرا، لە ١٤٠٢ی کۆچی، ١٩٨١ی زاینی بواری پزیشکی زیادکراو و بواری زانست لە ١٤٠٣ی کۆچی زیاد کرا.

ئامانجەکانی خەڵاتەکە[دەستکاری]

  1. کارکردن لەسەر خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان لەبوارەکانی فیکری و زانستی و کرداری.
  2. ئاگادارکردنەوەی موسڵمانان لەڕووداوەکانی ئێستا و داھاتوو.
  3. چەسپاندنی ئاکارە ئیسلامییەکان لە کارەکانی ڕۆژانەدا.
  4. پێشکەشکردن و بەرەوپێش بردنی فیکری مرۆڤ.

پێکھاتەی خەڵاتەکە[دەستکاری]

  1. بونی نوسراوێک بە خەتی دیوانی لەناو فایلێکی بەرگدار کە ناوی سەرکەوتووی تێدایە.
  2. مەدالیایەکی ئاڵتونی عەیارە ٢٤ بەکێشی ٢٠٠ گرام.
  3. بڕی ٣ سەد و ٥٠ ھەزار ڕیالی سعودی، لە ساڵی ١٩٩٥دا بۆ ٧ سەد و ٥٠ ھەزار ریال زیادکرا (دەکاتە ٢٠٠ ھەزار دۆلار ئەمریکی).

سەرکەوتووانی خەڵاتەکە[دەستکاری]

ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی - ١٩٧٩ی زاینی[دەستکاری]

بواری خەڵات بابەت سەرکەوتوو وڵات
خزمەتکردنی ئیسلام --- شێخ ئەبو لئەعلا مەودودی پاکستان
خوێندنی ئیسلامی خوێندنەوەیەک بۆ کاریگەری زانایانی موسڵمان لەسەر دابونەریتی ئەوروپی مامۆستا دکتۆر فوئاد سەزکین تورکیا
ئەدەبی عەرەبی خوێندنەوەیەک بۆ سەردەمانی شیعری عەرەبی --- ---

ساڵی ١٤٠٠ی کۆچی - ١٩٨٠ی زاینی[دەستکاری]

بواری خەڵات بابەت سەرکەوتوو وڵات
خزمەتکردنی ئیسلام --- شێخ ئەبو لحەسەن عەلی نەدوی
دکتۆر موحەممەد ناسر
ھیند
ئەندەنووسیا
خوێندنی ئیسلامی خوێندنەوەیەک بۆ سووننەتی پێغەمبەر دکتۆر موحەممەد مستەفا ئەعزەمی سعودیە
ئەدەبی عەرەبی خوێندنەوەیەک بۆ سەردەمانی سیعری عەرەبی دکتۆر ئیحسان عەباس
دکتۆر عەبدولقادر حەسەن قیت
فەڵەستین
میسر

ساڵی ١٤٠١ی کۆچی - ١٩٨١ی زاینی[دەستکاری]

بواری خەڵات بابەت سەرکەوتوو وڵات
خزمەتکردنی ئیسلام --- مەلیک خالید عەبدولعەزیز ئال سعود سعودیە
خوێندنی ئیسلامی خوێندنەوەیەک بۆ کاریگەری چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی لە چاکسازی کۆمەڵایەتیدا --- ---
ئەدەبی عەرەبی لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی دانەران کە ڕۆڵی ئەدەب دەبینن لە سەدەکانی دووەم و سێیەمی کۆچی مامۆستا عەبدولسەلام موحەممەد ھارون میسر

ساڵی ١٤٠٢ی کۆچی - ١٩٨٢ی زاینی[دەستکاری]

بواری خەڵات بابەت سەرکەوتوو وڵات
خزمەتکردنی ئیسلام --- شێخ عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا باز سعودیە
خوێندنی ئیسلامی خوێندنەوەیەک بۆ کێشە ئابورییەکانی سەردەم لەڕوانگەی ئیسلامەوە دکتۆر موحەممەد نەجاتوڵڵا سوزەیقی ھیند
ئەدەبی عەرەبی خوێندنەوەیەک بۆ ئەدەبی عەرەبی پێش ئیسلام تا کۆتایی سەدەی یەکەمی کۆچی دکتۆر ناسرەدین ئەسەد ئەردەن
پزیشکی چاودێری تەندروستی سەرەتایی دکتۆر دەیڤید کۆرنیلیۆس مۆرلی بەریتانیا

ساڵی ١٤٠٣ی کۆچی - ١٩٨٣ی زاینی[دەستکاری]