ئینتەر میلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە یانەی ئینتەرناسیۆنالێەوە)
Jump to navigation Jump to search
ئینتەرمیلان
FC Internazionale Milano 2021.svg
ناوی تەواوF.C. Internazionale Milano[١]
نازناویانە شین و ڕەشەکە (ھەواداران)
ناوی کورتکراوەINT
دامەزراندن٩ی ئازاری ساڵی ١٩٠٨
یاریگایاریگای جۆزیپی میاتزا
میلان، ئیتاڵیا (80,074)[٢]
خاوەن یانەکۆمەڵەی کۆمپانیای ھۆلدینگی سۆنینگ (68.55%)[٣][٤]
ئینتەرناشناڵ سپۆرتس (31.05%)[٣][٤][٥]
بێریللی (0.37%)[٦]
خاوەن پشکەکانی تر (0.03%)[٧]
سەرۆکچین ستیڤن زھانگ
ڕاھێنەرئیتالیا سیمۆنی ئینزاگی
خولخولی تۆپی پێی ئیتالیا
٢٠٢٠–٢٠٢١یەکەم
ماڵپەڕی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
گەورەترین دۆڕاندنئینتەر ١–٩ یۆڤانتۆس ١٩٦٠–١٩٦١
گۆڵکەرئیتالیا جوزێپێ میاتزا (٢٨٨)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێھەم


یانەی تۆپی پێی ئینتەر میلان یانەیەکی ئیتاڵییە بەشدار بووە لەخوولی پلەیەکی یانەکانی ئیتالیا ناسراو بە کاڵچیۆ یان سێریا ئەی، یانەکە لە ساڵی ١٩٠٨ لە شاری میلانۆ دامەزراوە

ئاڕمی یانەکە لەیاریگای جۆزێپێ مەیاتزای یانەکە

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامەزرا لەلایەن کۆمەڵە لاوێک کە پێشتر ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ئەیسی میلان، بوون بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی میلانپیاوێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی ئەلفێرد ئیدواردز ئیتاڵییەکان خۆشیان نەدەویست، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بوو لە دژی ئەو یانەی ئینتەر میلانیان دامەزراند ناویان نا ئینتەر ناسیوناڵواتە ئینتەری جیھانی سەرۆکی یانە

سەرەتاکانی یانەکە[دەستکاری]

ھەر لەگەڵ دامەزراندنی یانەی ئینتەر میلان بە ساڵێک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩١٠ و دواتر پاش دە ساڵ ئەم، نازناوەی دووبارە کردەوە بەڵام ئەو کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێکی دا کەوا گشت بێگانەکان لە ئیتاڵیا دەربکات ئەوەبوو یانەی ئینتەر میلان گەورەترین زەرەرمەند بوو لەم بریارە لەبەر ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی دەرەوەی وڵات بوون ژمارەی یاریزانانی یانەکە کەم بوەوە ئەم یانەیە لەگەڵ یانەیەکی تر بە ناوی ئەمبرۆسیانا یەکی گرت، لە گەڵ ئەم یانەیەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی

جۆزێپێ مەیاتزا کێیە[دەستکاری]

جۆسێپی میانزا ئەو یاریزانەیە کە ناوی یاریگاکەیان بە ناوی ئەو یاریزانە کردووە ئەم یاریزانە توانی ٣ جار لە گەڵ یانەی ئینتەر میلان خولی ئیتاڵیا بە دەست بھێنێت، ١ جار جامی ئیتاڵیا، لە گەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا توانی ٢ جار جامی جیھانی بە دەست بھێنێت

سەردەمی ھێرێرا لە ئینتەر میلان[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٤ کۆتایی بە بریارەکەی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا ھات، یانەی ئینتەر میلان و ئەمبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە، یانەی ئینتەر میلان ڕاھێنەرێکی ھێنا بە ناوی ھیلێنۆ ھێرێرا ئەم ڕاھێنەرە کلیلێک بوو بۆ سەرکەوتنەکانی یانەکە و ڕابەرایەتی یانەکەی کرد لە بە دەست ھێنانی چەندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ بە کار ھێنا کە ئێستاش ئیتاڵییەکان پێی ناسراون ئەم پلانەش بەرگرییەکی تۆکمەیە، لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە یانەی ئینتەر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای بە دەست ھێنا و توانی دوو جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دەست بھێنێت و ٢ جار جامی جیھانی یانەکان بە دەست بھێنێت

سەردەمی ئەڵمانییەکان لە ئینەرناسیۆنالێ[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا یانەی ئینتەر ئاستی جێگیر نەبوو بەرەو باشی و خراپی دەچوو، ھەر لەم سەردەمەشدا کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لە خولی ئیتاڵی یاری یان دەکرد لەم سەردەمەشدا خولی ئیتاڵی باشترین خول بوو لە ئەورووپا، ئەم یارییزانانەی لەم خولە یاری یان دەکرد پلاتینی و بۆنیک بۆ یانەی یوفنتۆس گۆڵێت و ڤان باستن و ڕیکارد بۆ یانەی ئەی سی میلان و مارادۆنا و کاڕیکا بۆ یانەی ناپۆلی، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩ بە ھێنانی ھەر سێ یاریزانی ئەڵمانی لۆتەر ماتیۆس و بریمە و یۆرگین کلینیسمان توانی خولی ئیتاڵی بە دەست بھێنێت

خۆزێ مۆرینیۆ ئەو ڕاھێنەرەی لەیەک وەرزدا ٥ نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە

سەردەمی خۆزێ مۆرینیۆ[دەستکاری]

لەم سەردەمی ڕاھێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی ھیچی کەمتر نەبووە لەوەی ھێڕێڕا کردی لە ساڵی ١٩٥٤

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • خولی ئیتاڵی ناسراو بە کاچیۆ ١٩ جار
  • جامی ئیتاڵی ٧ جار
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ٥ جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٣ جار و دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • جامی یۆڕۆ لیگ٣ جار و تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەورووپی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FC Internazionale Milano S.p.A." Financial Times. Retrieved 23 July 2021.
  2. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  3. ^ ئ ا داڕێژە:استشهاد ويب
  4. ^ ئ ا داڕێژە:استشهاد ويب
  5. ^ F.C. Internazionale Milano S.p.A. bilancio (financial report and accounts) on 30 June 2015, PDF purchased from C.C.I.A.A. (in Italian)
  6. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  7. ^ List of shareholders on 30 June 2016, document purchased from Italian C.C.I.A.A., Guide and extract to download the original copy Archived 23 May 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]