لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ سەرجەم ئەو ولاتانە دەگرێتەوە بوونەتە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦، یەکەم پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە لە مێژووی نوێیدا کە لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە شاری ئەسینای یۆنان ڕێکخرا، لە نێوان ٦ بۆ ١٥ی نیسان یارییەکانی بەڕێوەچوون.[١][٢]چواردە ولات (بەپێی IOC، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) و ٢٤١ وەرزشوان (بەھەمان شێوە جێی مشتومڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان لە یارییەکان کرد. لە ١٤ ولاتی بەشداربوو ١١ ولات توانیان مەدالیای زێر ببەنەوە. ئەمریکا بە بەدەستھێنانی ١١ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا یۆنان ولاتی خانەخوێ ١٠ مەدالیای بەدەست ھێنا سەڕەرای ئەوەی ٤٧ مەدالیای گشتی بردبوو وەوە، ھەروەھا ئەڵمانیا پلەی سێیەمی وەرگرت پاش ئەوەی ٦ مەدالیای زێری بەدەست ھێنا.[٣][٤]
خشتەی مەدالیاکان[دەستکاری]