ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ | |
---|---|
![]() | |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
وەرزش | Olympic sport، summer sport |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ |
بەشێک لە زنجیرەی | ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیاد |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
خەڵاتەکان | Olympic gold medal، Olympic silver medal، Olympic bronze medal |
Flag bearer | مایکڵ فلیپس |
ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦، کە یارییەکانی لە ڕۆژی ٥ی ئابی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٦ کۆتایی ھات لەشاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەڕازیل بەڕێوەچوو.[١] ٥٥٤ پێشبڕکێکار، (٢٦٣ پیاو و ٢٩١ ژن) ڕکابەریان لە ٣٣ وەرزشدا کرد. بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا ژمارەی خانمە وەرزشوانەکان زیاتر بوو لە پیاوان، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکا ن بە کۆکردنەوەی ١٠٤ مەدالیا (٤٦ زێڕ و ٢٨ زیو و ٣٠ برۆنزی) گەرانەوە وڵاتەکەی خۆیان، پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا لە ڕووی ژمارەی مەدالیای زێر و کۆی گشتی مەدالیاکان.[٢][٣]ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین ئۆڵۆمپیادەکان بۆ وەرزشوانانی ئەمریکا لە ڕووی بەدەستھێنانی زۆرترین مەدالیا کە لە دەروەی خاکی خۆیان بەدەستیان ھێنابێت. ھەروەھا سێیەم جار بوو کە زۆرترین مەدالیا ببەنەوە دوای ٢٣٩مەدالیا لە سانت لویس لە ساڵی ١٩٠٤ و ١٧٤ مەدالیا لە لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی ١٩٨٤.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Olympic Athletes at Rio 2016". web.archive.org. 2016-08-21. Retrieved 2022-08-30.
- ^ Dure, Beau. "Teen Phenoms to Watch at the 2016 Summer Olympics". Bleacher Report. Retrieved 2022-08-30.
- ^ "Rio de Janeiro 2016 Olympic Games | History, Medals, & Facts | Britannica". www.britannica.com. Retrieved 2022-08-30.