ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤
ڕواڵەت
ویلایەتە یەکگرتووەکان میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٤ی لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری کرد. وەرزشیوانانی ئەمریکا توانیان ٢٣١ میدالیای بەدەستبھێنن و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکەن کە تا ئێستاش ماوەتەوە. یەکێتی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ بە بەدەستھێنانی ١٩٥ مەدالیا لە شکاندنی ئەو ژمارەی پێوانەیییە نزیک بوو وەوە و لە ئێستادا لە پلەی دوومدایە لە بەدەستھێنانی زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیاد لە یەک خولدا. وەرزشوانانی سۆڤیەت ٨٠ میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ بەدەستھێنا کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، ئەو ٧٦ زێڕەی وەرزشوانانی ئەمریکایان تێپەڕاند کە لە ساڵی ١٩٠٤ بەدەستیان ھێنابوو،[١] بەڵام جارێکی دیکە وەرزشوانانی ئەمریکا توانیان پلەی یەکەم بەدەستبھێننەوە کاتێک لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤دا ٨٣ مەدالیای زێریان بەدەستھێنا.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Московская Олимпиада | Читать статьи по истории РФ для школьников и студентов". histrf.ru. Retrieved 2022-08-28.
- ^ Andrews, Evan. "8 Unusual Facts About the 1904 St. Louis Olympics". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-28.
- ^ "St. Louis 1904 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-28.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ تێدایە. |